KDC

شفا بارزانی: 2500 فێرخواز فێری زمانی کوردی بوون و 35 قوتابخانە یەکیان گرت

بە ئامانجی رێکخستنەوەی سیستەمی خوێندنی زمانی کوردی لە دەرەوەی وڵات، 35 قوتابخانەی کوردی لە سەرتاسەری جیهان لە چوارچێوەی فیدراسیۆنێکی نێودەوڵەتیدا یەکیان گرت، شفا بارزانی، سەرپەرشتیاری گشتی رەوەندی کوردستانی رایگەیاند: تەنیا ئەمساڵ هەزاران فێرخواز بە شێوەی ئۆنلاین فێری پێنج شێوەزاری زمانی کوردی بوون.

لە چوارچێوەی کارەکانی کۆنگرەی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی زمانی کوردی کە ئەمڕۆ شەممە 27ی حوزەیرانی 2026 لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، ئامارێکی دڵخۆشکەری پەروەردەیی لەلایەن شفا بارزانی، سەرپەرشتیاری گشتیی رەوەندی کوردستانییەوە خرایە روو. ئاشکرای کرد کە بە هەماهەنگی و پاڵپشتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، توانراوە لەمساڵدا 2500 فێرخوازی تاراوگە لە رێگەی پلاتفۆرمە ئۆنلاینەکانەوە فێری زمانی دایک ببن و بڕوانامەی باوەڕپێکراو بەدەست بهێنن، کە پرۆسەی خوێندنەکە شێوەزارەکانی سۆرانی، کرمانجی، بادینی، زازاکی و هەورامی لەخۆ گرتووە.

هەروەها سەرپەرشتیاری گشتیی رەوەندی کوردستانی دەستخۆشی لە رێکخەرانی فیدراسیۆنەکە کرد کە بۆ یەکەمجار لە مێژووی تاراوگەدا توانیویانە 35 قوتابخانەی کوردی لە سەرانسەری جیهان لەژێر یەک چەتردا کۆبکەنەوە، داواشی لەو قوتابخانە نوێیانە کرد کە پەیوەندییان بە فیدراسیۆنەکەوە کردووە، بە شێوازێکی زانستییانە ئەو پەرتووک و مەنهەجانە دابەش بکەن کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆیان دابین کراوە، تاوەکو کۆتایی بە پەرتەوازەیی بهێنرێت و سیستەمێکی یەکگرتووی پەروەردەیی بۆ منداڵانی رەوەندی کوردستانی دابمەزرێت.

نەبوونی مەنهەجێکی یەکگرتوو و کەمیی سەرچاوەی پەروەردەیی، کێشەی سەرەکیی بەردەم قوتابخانە کوردییەکانی تاراوگە بووە لە ساڵانی رابردوودا، بە دیجیتاڵکردنی وانەکان و دابینکردنی پەرتووک لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، شۆڕشێکی تازەیە لە بواری فێرکاریی زمانی کوردیدا، کە دەرفەت دەداتە منداڵانی دیاسپۆرا لە هەر شوێنێکی جیهان بن، دەستیان بە فێربوونی زمانەکەیان رابگات.

 

کارزان حەیدەر

https://www.facebook.com/karzan.haedar.7

009647504475408

[email protected]

 

___

سەرۆکی دوو دامەزراوەی ئاسمانی دان بە بوونی ژیان و فڕینی تەنە نامۆکان لەسەر هەسارەکانی دیکە دەنێن

KDC

ئێران هاووڵاتییەکی دیکەی کورد دەستگیر دەکات

KDC

لەندەن : ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی چالاکییەکی مەیدانی لەبەردەم پەرلەمانی بەریتانیا ڕێکدەخەن

KDC