KDC

بۆ یەکەم جار کوردێک بووە پاڵەوانی جیهان

 

عەگید کابایێل کوردێکی دانیشتووی ئەڵمانیایە و لە پاڵەوانێتی WBC کێشی قورس توانی ببێتە خاوەن پشتوێنی زێڕین و بەوەش پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی جیهان بە دەست هێنا.

عەگید کابایێل لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی X، رایگەیاند: دوای ئەوەی ئۆلیکساندەر ئوسیک شەڕکەری ئۆکرانیی کشایەوە و دەستبەرداری پشتوێنەکەی بوو، توانیویەتی وەک یەکەمین کورد لە مێژوودا ئەو پشتوێنە زێڕە بباتەوە.
هاوکات بەوەش دوای نزیکەی سەدەیەک ئەڵمانییەک توانیویەتی ئەو پشتوێنە بباتەوە
بۆکسێنەرە کوردەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو، کە هەستێکی باوەڕپێنەکراوە و لە ئێستاوە پاڵەوانی کێشی قورسی جیهانە، دەشڵێت: هیچ وشەیەک نادۆزمەوە بۆ ئەوەی هەستی خۆمی پێ دەربىڕم، بەڵێنیش دەدەم هەموو شتێک بکەم بۆ ئەوەی تا ماوەیەکی دوورودرێژ پارێزگاری لەم پشتوێنە بکەم.

عەگید کابایێل، ئەگەرچی بە ناوی ئەڵمانیا بەشداری لە پاڵەوانێتییەکانی جیهان دەکات، بەڵام لەسەر سەکۆی پاڵەوانێتییەکان هیچ کاتێک ئاڵای کوردستان لەبیر ناکات و هەفتەی رابردووش وێنەیەکی خۆی و دەنیز ئونداڤی هێرشبەری کوردی هەڵبژاردەی ئەڵمانیای بڵاو کردبووە و نووسیبووی: هێزی کورد.

___

وێبنارێک بۆ ریچارد وایڵدینگ بەرهەمهێنەری فیلمی دۆکیۆمێنتاری لەسەر کورد ساز دەکرێت

Harmn

نەتەوەیەکگرتووەکان : بەزۆرینەی دەنگ ،ئەندامێتی ئێرانیان لە کۆمیسیۆنی پێگەی ژنان وەرگرتەوە و لەو شوێنەدەرکرا

Harmn

وڵاتانی ڕۆژئاوا هەوڵ بۆ سزادانی نوێی ڕووسیا دەدەن

Harmn