KDC

کۆڕبەندی ئابووریی هەرێمی کوردستان و مورسیا لە ئیسپانیا سازکرا

لە هەرێمی مورسیای ئیسپانیا، کۆڕبەندی ئابووریی هاوبەشی نێوان هەرێمی کوردستان و هەرێمی مورسیا بە بەشداریی بەرپرسانی باڵای حکومی و نوێنەرانی 95 کۆمپانیای هەردوولا بەڕێوەچوو، کە ئامانج لێی پەرەپێدانی پێوەندییە ئابوورییەکان و ڕەخساندنی دەرفەتی کاری نوێیە.

کۆڕبەندەکە ڕۆژی دووشەممە، 29ی حوزەیرانی 2026، بە ئامادەبوونی لویس ئەلبێرتۆ مارین گۆنزالێز وەزیری بازرگانی و کۆمپانیاکانی مورسیا، دکتۆر محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی کوردستان، دارەوان حاجی حامید نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا، لەگەڵ شاندێکی حکومی و نوێنەرانی 65 کۆمپانیای ئیسپانی و 30 کۆمپانیای کوردستان بەڕێوەچوو.

لە چالاکییەکەدا، دوای وتاری بەخێرهاتنی نوێنەری حکومەتی هەرێم، وەزیری بازرگانیی مورسیا پاڵپشتیی تەواوی وەزارەتەکەی بۆ پەرەپێدانی کارە هاوبەشەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان نیشان دا، لە بەرانبەردا، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی کوردستان ئاماژەی بەو ئاسانکاری و دەرفەتە جۆراوجۆرانە کرد کە حکومەتی هەرێم پێشکەشی کۆمپانیا بیانییەکان دەکات بە ئامانجی فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی ئابووری.

 

هەر لە چوارچێوەی کۆڕبەندەکەدا، چەند پانێڵێک و دوو پێشکەشکاری لەسەر توانای بازرگانیی هەردوو هەرێمەکە پێشکەش کران، دواتر لە ڕێگەی دیدارە دووقۆڵییەکانی نێوان کۆمپانیاکان (B2B)، چەندین گرێبەست و بریکارنامەی بازرگانی ئیمزا کران کە دەبنە هۆی ڕەخساندنی هەلی کاری نوێ بۆ گەنجان.

کۆڕبەندەکە بە وتاری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی کوردستان کۆتایی هات، کە تێیدا سوپاسی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا و پەیمانگای ئینفۆ مورسیای کرد بۆ ڕێکخستنی ئەم چالاکییە، هەردوولا ڕێککەوتن کە لە مانگی 11ی ئەمساڵدا، کۆڕبەندێکی هاوشێوە لە هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی وەزیری بازرگانی و وەبەرهێنەرانی مورسیا ساز بکرێت.

 

کارزان حەیدەر

[email protected]

https://www.facebook.com/karzan.haedar.7

009647504475408

___

فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە مۆسکۆ

KDC

ئێراق هەوڵی کڕینی موشەکی 500s دەدات

Harmn

ئەڵمانیا: لوکاشینکۆ رابەرایەتی تۆڕی قاچاخی کۆچبەران بۆ ئەورووپا دەکات، پێویستە ئەو هێڵە ئاسمانیانەی کە سوودیان هەیە سزا بدرێن

KDC