KDC

شانۆگەریی نوای ئارام لە لەندەن مێژووی نەهامەتی و ڕزگاربوونی گەلی کورد دەگێڕێتەوە

لە شانۆی ئارکۆلا لە شاری لەندەن، شانۆگەریی نوای ئارام (Safe Haven) نمایشکرا، تێیدا قۆناغێکی گرنگی مێژووی گەلی کورد لە ساڵی 1991 و ڕووداوەکانی کۆڕەو و بڕیاری مێژوویی دروستکردنی ناوچەی دژەفڕین پیشان درا، کە وەک هێڵی وەرچەرخان بۆ ڕزگاربوونی کورد لە نەهامەتییەکان دادەنرێت.

ئەم بەرهەمە هونەرییە لە نووسینی کریس باوەرز و دەرهێنانی یاد دینە، کە بە نواندنی سەرنجڕاکێشی ئەکتەرەکان توانیویەتی گیان بەبەر مێژوو و یادەوەریی ملیۆنان مرۆڤدا بکاتەوە. شانۆگەرییەکە چیرۆکی ئازار، خۆڕاگریی کورد لە چیاکان و ڕۆڵی دیپلۆماتکارە مرۆڤدۆستەکان لە تێپەڕاندنی کۆسپە سیاسییەکاندا دەگێڕێتەوە.

لە ڕووی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانەوە، ئۆپەراسیۆنی حەواندنەوە (Operation Haven) وەک سەرکەوتنێکی ستراتیژی مرۆیی پێناسە دەکرێت، هێنانەسەر شانۆی ئەم ڕووداوانە دەریدەخات کاتێک مرۆڤایەتی زاڵ دەبێت بەسەر دوودڵیی سیاسییدا، دەتوانرێت ژیانی ملیۆنان مرۆڤ ڕزگار بکرێت، چونکە لە کاتێکدا خۆڕاگریی گەلی کورد لە ساڵی 1991 لە ناو چیاکاندا ئەوانی بە زیندوویی هێشتەوە، دروستکردنی ناوچەی دژەفڕینیش ئاسمانی پێبەخشین بۆ ئەوەی دووبارە هەناسە بدەنەوە.

ئەم کارە هونەرییە هاوکاتە لەگەڵ دەربڕینی پێزانین بۆ سێر جۆن مەیجر، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا، لە پای ئەو بڕیارە بوێرانەی لە ساڵی 1991دا دای، لەگەڵ ئەو دیپلۆماتکارانەی کە گرێکوێرە جیۆپۆلەتیکییە ئاڵۆزەکانیان بۆ پاراستنی کورد چارەسەر کرد. پێشکەشکردنی ئەم شانۆگەرییە پەیامێکە بۆ ئەوەی جیهان وانەکانی ئەو قۆناغە گرنگە هەمیشە لەبەرچاو بگرێت.

 

کارزان حەیدەر

[email protected]

https://www.facebook.com/karzan.haedar.7

009647504475408

___

لەزەریای هیندی هێرش کراوەتە سەر کەشتیەکی بازرگانی ئیسرائیل

KDC

ئەڵمانیا: وەرزشوانێکی کورد بە ئاڵای کوردستانەوە بەشدای کێبڕکێیەکی وەرزشی دەکات

KDC

سویسرا: بانگەوازێک بۆ گردبوونەوە لەبەردەم بارەگایی نەتەوەیەکگرتووەکان

Harmn