KDC

سەرۆكی حکومەت پێشوازی لە شاندێكی گرووپی دۆستایەتی كەنەدی و كوردیی پەرلەمانی كەنەدا دەكات

  مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێكی گرووپی دۆستایەتی كەنەدی و كوردیی پەرلەمانی كەنەدا كرد كە پێكهاتبوو لە زیاد ئەبولەتیف ئەندامی پەرلەمانی كەنەدا لە پارتی پارێزگاران و پەرلەمانتار ئەحمەد حوسێن لە پارتی لیبڕاڵ و سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمان ، وەزیری پێشووتری هەردوو وەزارەتی گەشەپێدانی نێودەوڵەتیی و کۆچ و پەنابەران.

شاندەکە کورتەیەکیان لەبارەی کار و چالاکییەکانی گرووپەکەیان لە پەرلەمانی کەنەدا و ئامانجی سەردانەکەیان خستەڕوو کە بە مەبەستی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی کەنەدایە.

شاندەکە ئامادەیی وڵاتەکەیان بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا نیشاندا.

سەرۆکی حکومەت وێڕای خۆشحاڵی نیشاندان بە سەردانەکە، سوپاسی پشتیوانیی و هاریکاری کەنەدای کرد و خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ پێشخستن و برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کەنەدا دووپات کردەوە.

___

لیژنەی ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کۆبوونەوە

Harmn

شفا بارزانی سەرەخۆشی لە هونەرمەندی ناسراوی کورد زارا مگۆیان دەکات

Karzan

ئەمەریکا: ئاهەنگی نەورۆز لە مینیسۆتا بە هێمای نوێبوونەوە، یەکگرتوویی پیرۆزکرا

Harmn