KDC

پێشانگایەکی کتێبی کوردی لە ئەڵمانیا کرایەوە

یەکێتی نووسەران و ڕۆشنبیرانی ڕۆژئاوای کوردستان، لە هەنگاوێکدا بۆ هاندانی خوێندنەوە و پاراستنی زمانی کوردی لە نێو ڕەوەندی کوردیدا، پێشانگایەکی فراوانی کتێبی لە شاری ئیسن لە وڵاتی ئەڵمانیا کردەوە.
پێشانگاکە بە بەشداری چەندین دەزگای چاپ و دەیان نووسەر، سەدان ناونیشانی جیاوازی خستووەتە ڕوو کە تێیدا گرنگییەکی تایبەت بە کتێبی دیجیتاڵی و سەردەمیانە بۆ منداڵان دراوە.

بەپێی زانیارییەکانی حەفیز عەبدولڕەحمان کە یەکێکە لە ڕێکخەرانی پێشانگاکە، لەم ڤیستیڤاڵەدا 400 ناونیشانی جیاوازی کتێب نمایش کراون، کە 40 لە سەدی ئەو ژمارەیە بە زمانی کوردین و ئەوانی دیکەش زمانەکانی عەرەبی، ئەڵمانی، فارسی و چەند زمانێکی تر لەخۆدەگرن.
لەم چالاکییە ڕۆشنبیرییەدا 6 وەشانخانە و دەزگای چاپی کوردی بەشدارن، هاوکات زیاتر لە 20 نووسەری کوردیش بە شێوەی سەربەخۆ و لە دەرەوەی دەزگاکان بەرهەمەکانیان هێناوەتە پێشانگاکە و نمایشیان دەکەن.
ئەوەی لەم نێوەندەدا جێگەی سەرنجە، بوونی وەشانخانەیەکە کە بە تایبەتی گرنگی بە بەرهەمهێنانی کتێب بۆ منداڵان دەدات و بەشێک لە بەرهەمەکانیشی لە شێوەی دیجیتاڵی و مەڵتیمیدیا ئامادە کردووە، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ ئەوەی بە شێوازێکی سەردەمیانەتر خزمەت بە وێژەی منداڵان بکرێت.

کردنەوەی ئەم جۆرە پێشانگایانە لە وڵاتانی ئەوروپا بایەخێکی گەورەی بۆ کوردانی دیاسپۆرا هەیە، بەتایبەتی لە قۆناغێکدا کە خێزانە کوردەکانی تاراوگە هەوڵ دەدەن نەوەکانیان لەگەڵ زمانی دایک و کولتووری نەتەوەییان ئاشنا بکەن و بیپارێزن، ئەم جۆرە چالاکییانە جگە لەوەی پردێکی گرنگی پەیوەندین بۆ بەهێزکردنی وێژەی کوردی لە هەندەران، دەرفەتێکی زێڕینیش دەڕەخسێنن تاوەکو نەوەی نوێ لە ڕێگەی تەکنەلۆژیا و شێوازە نوێیەکانی وەک پەرتووکی دیجیتاڵییەوە، بە ئاسانی دەستیان بە سەرچاوە و چیرۆکە کوردییەکان بگات و لە دابڕانی کولتووری بەدوور بن.

 

کارزان حەیدەر

[email protected]

https://www.facebook.com/karzan.haedar.7

___

ئەمڕۆ سوید 3 ژنی داعش و 8 منداڵی خۆی وەردەگرێتەوە

KDC

نەتەوەیەکگرتووەکان داوا لە تالیبان دەکات ڕێز لە بەڵێنەکانی بگرێت

KDC

ئیتڵاعاتی سنە دەیەوێ کوژرانی بەسیجێکی بخاتە ئەستۆی چەند کوردێک

KDC