ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ڤینلۆ، بە بەشداری هەر یەک لە ڕێکخراوی چەپک بۆ گەشەپێدانی مرۆیی و فیدراسیۆنی لاوانی رەوەندی کوردستانی، کە ئەندامی فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانین لە هۆڵەندا، چالاکییەکی کەلتووریی جیاوازیان بە گەشتێکی ناو دەریا ساز کرد.
ئەو چالاکییە بە مەبەستی نزیککردنەوەی کوردانی هۆڵەندا و پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان ڕەوەندی کوردستانی لەم وڵاتەدا.
ئامانجی سەرەکیی ئەم چالاکییە بریتی بوو لە کۆکردنەوەی کوردان و نزیککردنەوەی گەنجانی کورد و دروستکردنی پەیوەندی بۆ ئەوەی منداڵ و خێزانەکان بە باشی یەکدی بناسن.
لەگەڵ ئەم بوارە کۆمەڵایەتییە، چالاکییەکە ڕۆحی خێرخوازانەشی هەبوو، کە هەموو داهاتەکان دەچن بۆ پشتیوانیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ یارمەتیدانی منداڵانی هەژار لە کوردستان. ئەمە نیشانەیەکەی فیدراسیۆنە بۆ چاکسازیی دۆخی منداڵان و پەرەپێدانی هاوبەشبوونی نێوان کوردانی دیاسپۆرا.
لە چالاکییەکەدا، ژمارەیەک هۆڵەندی و ئەورووپیی بەشدار بوون و پرسەکانیان لەسەر کەلتووری کوردی کرد. ئەم دۆخە دەرفەتێکی باش بوو بۆ ناساندنی ناسنامە و کەلتووری کوردی بە شێوەیەکی بەرچاو.
جێی ئاماژەیە، هەر یەک لە هونەرمەند دەشنێ بابان و حەمید عوسمان ئەم گەشتەیان بە ئاواز و گۆرانیی کوردیی ڕەسەن ڕازاندەوە.

