KDC

کۆمەڵەی ئاشتیی رێزلێنانی بەخشییە چەندان قوتابیی کورد

 

 

کۆمەڵەیەکی سەر بە کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە بەلجیکا، مەراسیمی رێزلێنانی بۆ چەندان قوتابیی کورد ساز کرد.

ڕۆژی شەممە ٤ی٧ی ٢٠٢٦،کۆمەڵەی ئاشتی، کە ئەندامی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانییە، لە کەشێکی شانازی و پێزانیندا ڕێزلێنانێکی تایبەتی بۆ خوێندکارە کوردەکانی تەمەن ٦ بۆ ١٨ ساڵ لە ئۆستێندی – بەلجیکا ڕێک خست.

بۆنەکە بە سروودی نەتەوەیی “ئەی ڕەقیب” دەستی پێ کرد و زیاتر لە ٤٥ قوتابی لەگەڵ خێزانەکانیان بەشدارییان کرد، لەگەڵ ژمارەیەکی بەرچاو میوان و ئەندامانی کۆمەڵگەی کورد لە بەلجیکا، لەوانەش سەرۆکی ناوەندی رەوەندی کوردستانی – بروکسێل، مستەفا شاكر، هەروەها ڕۆژنامەنووس دڵگەش ڕۆژبەیانی لە کەناڵی ئاسمانیی (Kurdistan TV).

کۆمەڵەی ئاشتی، بڕوانامەی ڕێزلێنانیان بە زمانی کوردی بەسەر سەرجەم قوتابیەکاندا دابەش کرد، لەگەڵ دیاری بۆ داننان بە هەوڵەکانیان لە ماوەی ساڵی خوێندندا و بەردەوامبوون لە پاڵنەرەکانیان بۆ سەرکەوتن.

ئەم چالاکییە لە باوەڕی کۆمەڵەی ئاشتییەوە سەرچاوە دەگرێت، کە منداڵان و گەنجان بنەمای داهاتوون بۆ دروستکردنی نەوەیەک، کە پەیوەست بن بە ناسنامە و کەلتووریی رەسەنی خۆیان.

هەروەها دەرکردنی بڕوانامە بە زمانی کوردیی پەیامێکی گرنگی پەروەردەیی و کەلتووری هەیە، چونکە پەیوەندیی نەوە نوێکان بە زمانی دایک و ناسنامەی نەتەوەییان بەهێز دەکات و شانازی بە کەلتوور و میراتی خۆیان زیاد دەکات لە دەرەوەی وڵات.

هاوکات دایکان و باوکان و میوانان سوپاسی خۆیان بۆ ئەم دەستپێشخەرییە دەربڕی، چونکە پەیوەندیی کۆمەڵایەتیی کوردانی دیاسپۆرا بەهێز دەکات و ژینگەیەکی ئەرێنی بۆ منداڵانی کورد دروست دەکات.

لە کۆتاییدا، کۆمەڵەی ئاشتی، سوپاسی هەموو میوانان و بەشداربووانی کرد و پابەندبوونی خۆی دووپات کردەوە بۆ بەردەوامیی ڕێکخستنی چالاکییە ڕۆشنبیرییەکان، کە ناسنامەی کوردی بەهێز دەکەن.

___

ناتۆ بەفەرمی وەڵامی پێشنیاری ڕووسیا لە بارەی گرژییەکانی ئۆکرانیا دەداتەوە

Harmn

ڕۆژهەڵاتی کوردستان : سێ کەس لە بەشداربوانی ئاهەنگی نەورۆز ئەشکەنجە دەدرێن

Harmn

سەرۆکی پارتێکی سوید: دەبوو پۆلیس بە چەک وەڵامی ئاژاوەگێرانی بدایەتەوە

Harmn