KDC

ئیتڵاعات هاووڵاتییەکی کوردی پیرانشار دەستگیر دەکات

هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لە لایەن هێزێکیئیتڵاعاتی ئێران بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی دادگا دەستگیر دەکرێت.


بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤ بۆ رۆژهەڵاتیکوردستان، دوێنێ دوو شەممە، رێککەوتی ٢٣ی٨ی٢٠٢١، هێزێکی ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران، لەپیرانشار هاووڵاتییەکیان بە ناوی حەیدەر خزریدەستگیر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریانگواستووەتەوە.


حەیدەر خزری خەڵکی گوندی نمنجە و دانیشتوویپیرانشار بووە، جێگەی باسە بەبێ پیشاندانی هیچبەڵگەی دادگا وێڕای دەستگیرکردنیشی، لە لاین هێزەکەی ئیتڵاعاتەوە ‌بێڕێزی زۆری پێکراوە و، تا ئێستاش کەسوکارەکەی نازانن لەسەر چی دەستگیرکراوە.

___

بۆ یەکەمین جار لەساڵی 2022 ئابوری جیهان 100 ترلیۆن دۆلار تێپەرنێت

Harmn

ماکرۆن داوای هاوسەنگی نوێ بۆ ئاسایشی ئەوروپا دەکات

Harmn

ناوەندەکانی سویسرا بەشداری ڕێوڕەسمی کردنەوەی ماڵی کوردستان دەکەن

Harmn