KDC

ماڵپەڕی فەرمی ڕیا تەزە پەیامێکی پیرۆزبایی شفا بارزانی بڵاودەکاتەوە

رۆژنامەی دێرینی ڕیا تەزە لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆی پەیامێکی شفا بارزانی، سەرپەرشتیاری گشتیی رەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی بڵاوکردەوە، کە تێیدا بە بۆنەی دەستپێکردنی کارەکانی ماڵپەڕی فەرمیی ryateze.net، پیرۆزبایی ئاراستەی تیتالێ کەرەمێ سەیاد و خەباتکارانی رۆژنامەکە و رادیۆی یەریڤان دەکات و رۆڵی مێژوویی ئەوان لە پاراستنی شوناسی نەتەوەییدا بەرز دەنرخێنێت.

لە پەیامەکەیدا کە لەسەر پلاتفۆرمە دیجیتاڵییە نوێیەکەی رۆژنامەی ڕیا تەزە بڵاوکراوەتەوە، شفا بارزانی ئاماژەی بەوە کردووە کە رۆژنامەی ریا تەزە و رادیۆی یەریڤان لە مێژووی هاوچەرخی گەلی کورددا تەنیا دوو دەزگای راگەیاندن نەبوون، بەڵکو وەک دوو قوتابخانەی گەورە رۆڵی پێشەنگیان بینیوە لە پاراستنی زمان، کلتوور و ناسنامەی نەتەوەیی کورد.

سەرپەرشتیاری گشتیی رەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی باسی لەوە کردووە کە ماندووبوونی خەباتکارانی ئەم دەزگایانە لە سەردەمە هەرە سەختەکاندا، وەک میراتێکی زێڕین لە یادی هەر تاکێکی کورددا بە زیندوویی دەمێنێتەوە.

شفا بارزانی کاراکردنی ماڵپەڕی فەرمیی رۆژنامەکەی لە سەردەمی دیجیتاڵیدا بە هەنگاوێکی زۆر گرنگ و پێویست وەسف کردووە کە دەبێتە پردێکی نوێ لە نێوان مێژووی پڕبایەخی رابردوو و نەوەکانی ئێستادا.

هەروەها شفا بارزانی روونیکردووەتەوە کە ماڵپەڕی ryateze.net دەبێتە سەرچاوەیەکی روون و بەپێز بۆ رەوەندی کوردستانی لە سەرانسەری جیهاندا تا بتوانن بە ئاسانی بگەن بەو مێژووە دەوڵەمەندە و ئاشنای ماندووبوونی خەباتکارانی بن، هاوکات پاڵپشتیی بەردەوامی بارەگای بارزانی بۆ هەر هەوڵێکی نیشتمانی و کلتووری دووپاتکردووەتەوە و هیوای خواستووە ئەم پلاتفۆرمە ببێتە رووناکییەکی نوێ لە کایەی راگەیاندنی کوردیدا.

رۆژنامەی ڕیا تەزە و رادیۆی کوردیی یەریڤان لە دیارترین پایەکانی مێژووی میدیا و کلتووری کوردین کە رۆڵێکی گەورەیان لە ناساندنی زمان و کلتووری کوردی لە ناوچەکانی یەکێتیی سۆڤیەتی پێشوو و قەوقازدا بینیوە، کاراکردنی ماڵپەڕی دیجیتاڵیی ryateze.net لە تەمموزی ساڵی 2026دا، وەک گواستنەوەی ئەم میراتە دەوڵەمەندە بۆ ناو پانتاییەکی مۆدێرن سەیر دەکرێت کە خوێنەرانی نوێ و رەوەندی کوردستانی لە سەرانسەری جیهاندا دەتوانن ئاسانتر لە هەر کاتێکی دیکە دەستیان بە ئەرشیف و بابەتەکانی بگات.

___

کەشتی پێنجەمی ئەمەریکا گەیشتە دەریای سوور

KDC

ڕوسیا چالاکی 15ڕێکخراوی نێودەوڵەتی لە وڵاتەکەی هەڵوەشاندەوە

Harmn

KDC: لە یادی تیرۆرکردنی عەبدولڕەحمان قاسملو سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکرات و ھاوڕێکانی

KDC