KDC

بۆکسێنەرێکی کورد 3700 کیلۆمەتر بەرەو نیشتمان رادەکات

وەرزشوانێکی گەنجی کورد، بە ئیرادەیەکی بەهێز و دڵێکی پڕ لە سۆز و مرۆڤدۆستییەوە، بڕیاری داوە سنوورەکانی ئەوروپا ببڕێت و بەرەو خاکی کوردستان هەنگاو بنێت، پڕۆژەکەی تەنیا هەڵمەتێکی وەرزشی نییە، بەڵکو هەڵگری پەیامێکی گەورەی نەتەوەیی و مرۆییە بۆ ناساندنی ناوی کوردستان بە جیهان و کردنەوەی دەرگایەکی هیوا بۆ منداڵانی بێسەرپەرشت.

شێخۆ ئاکیوز، کە بۆکسێنەرێکی پیشەگەری تەمەن 24 ساڵە و دانیشتووی وڵاتی سویسرایە، دەستپێکی پڕۆژەیەکی ناوازە و پڕ لە قوربانیدانی راگەیاندووە و ئامانجییەتی بە پێ مەودای 3700 کیلۆمەتر لە ئەڵمانیاوە تاوەکو سنوورەکانی کوردستان ببڕێت، ئەم گەشتە دوورودرێژە بەناو چەندین وڵاتی ئەوروپیدا تێدەپەڕێت کە بریتین لە نەمسا، کرواتیا، سربیا و بولگاریا، پاشان بە تورکیادا تێدەپەڕێت تا لە کۆتاییدا دەگاتە خاکی نیشتمان.
پاڵنەری سەرەکیی ئەم هەنگاوەی شێخۆ دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی منداڵی، کاتێک گوێی لەو قسانە دەبوو کە گوایە وڵاتێک بەناوی کوردستانەوە لەسەر نەخشە بوونی نییە، ئێستا ئەو گەنجە دەیەوێت بە رۆحێکی نەتەوەییەوە بەرپەرچی ئەو بیرۆکەیە بداتەوە و بە هەموو جیهان بسەلمێنێت کە کوردستان هەیە و خاوەنی پێگە و مێژووی خۆیەتی.
لە پاڵ ئەم پەیامە نیشتمانییەدا، پڕۆژەکە لایەنێکی گەورەی مرۆیی لەخۆگرتووە، بە جۆرێک لە قۆناخی یەکەمیدا هەوڵ دەدات بڕی 20000 یۆرۆ بۆ منداڵانی بێسەرپەرشت و خێزانە کەمدەرامەتەکانی کوردستان کۆبکاتەوە، ئەو وەرزشوانە دڵنیایی داوەتە هەمووان کە پرۆسەی کۆکردنەوەی هاوکارییەکان بەوپەڕی شەفافییەتەوە بەڕێوەدەچێت و سەرجەم داهاتەکە بەبێ کەمکردنەوەی هیچ بڕێک راستەوخۆ دەگاتە دەستی منداڵانی بێسەرپەرشت، و هیچ بەشێکی پارەکە بۆ خەرجییەکانی گەشتەکەی بەکارناهێندرێت.

جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژە مەزنە پێویستی بە هێز و توانایەکی جەستەیی و دەروونیی لەڕادەبەدەر هەیە، چونکە بڕینی مەودای ماراسۆنێک کە دەکاتە 42 کیلۆمەتر لە رۆژێکدا و بەردەوامبوون لەسەری، کارێکی زۆر قورسە و ئیرادەیەکی پۆڵایینی دەوێت، بۆ سەرخستن و گەیشتن بەم ئامانجە پیرۆزە، شێخۆ بەتەواوی دەستبەرداری کارەکەی بووە بۆ ئەوەی خۆی تەرخان بکات، تێچووی ئەم گەشتە پڕ زەحمەتەش بەتەواوی لەسەر گیرفانی خۆی و لە رێگەی چەند سپۆنسەرێکەوە دابین کراوە، ئەمەش وانەیەکی گەورەی فیداکاری و لەخۆبووردەییە بۆ خزمەتکردنی نەتەوە و ئەو منداڵانەی چاوەڕێی دەستی هاوکارین.

___

پرۆفایلی زەینەدین زێدان

Harmn

ئەهریمەن

KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە بۆنەی رۆژی جیهانی زمانی دایک پەیامێک بڵاو دەکاتەوە 

KDC