KDC

گۆڕانکاری لە بیمەی تەندروستی ئەڵمانیا کە ڕەوەندی کوردیش دەگرێتەوە

پەرلەمانی ئەڵمانیا لە هەنگاوێکی نوێدا بڕیارێکی بۆ ڕێکخستنەوەی خەرجییەکانی بیمەی تەندروستی پەسەند کرد، کە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ژیانی ڕۆژانەی دانیشتووانی وڵاتەکە و بە تایبەت دیاسپۆرای کورد لەوێ دروست دەکات.

ئەم بڕیارە دوای گفتوگۆیەکی گەرمی نێو پەرلەمان پەسەند کرا و بۆ ئەوەی بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، پێویستی بە ڕەزامەندی کۆتایی ئەنجوومەنی فیدراڵییە.

بەپێی دەقە نوێیەکە، نەخۆشەکان دەبێت بەشێکی زیاتر لە تێچووی دەرمان و چارەسەرەکان لە ئەستۆ بگرن، بۆ نموونە، بڕی پارەی پێشینە بۆ کڕینی دەرمان لە دەرمانخانەکان کە پێشتر لە نێوان 5 بۆ 10 یۆرۆدا بوو، ئێستا بەرز دەبێتەوە بۆ 7.5 تاوەکو 15 یۆرۆ، هاوکات هاوکارییە داراییەکانی حکوومەت بۆ چاککردنەوە و دروستکردنی ددان کەم دەکرێنەوە.

بەشێکی دیکەی گۆڕانکارییەکە تایبەتە بە بیمەی هاوسەران، لە کاتێکدا پێشتر هاوسەرەکان دەیانتوانی بەبێ تێچووی زیاتر لەژێر چەتری بیمەی یەکتردا بن، لەمەودوا تەنیا ئەو خێزانانە لەم بڕیارە بەدەر دەبن کە منداڵی خوار 12 ساڵیان هەیە یان سەرپەرشتی کەسێکی نەخۆش دەکەن، ئەوانەی ئەم مەرجانەیان تێدا نییە، لە ساڵی 2028 بەدواوە ناچار دەبن باجی زیاتر بدەن.

ئەم بڕیارە نوێیەی پەرلەمانی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکوومەتدایە بۆ کۆنترۆڵکردنی خەرجییە گشتییەکان و ڕێگریکردن لە کورتهێنانی بودجەی کەرتی تەندروستی، کە لەم ساڵانەی دواییدا بەهۆی بەرزبوونەوەی تێچووی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانەوە ڕووبەڕووی فشار ببووەوە، بۆ ڕەوەندی کوردیش کە بەشێکی بەرچاوی دانیشتووانی بیانی لەو وڵاتە پێکدەهێنن، ئەم گۆڕانکارییانە وەک وەرچەرخانێکی دارایی سەیر دەکرێت کە پێویستی بە پلاندانانی نوێ هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی خەرجییە تەندروستییەکانی داهاتوویان.

___

تورکیا:ئۆکرانیا و ڕوسیا لەسەر پرسە گرنگەکان نزیکن لە ڕێککەوتن

Harmn

شیعرێک پێشکەشی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دەکرێت

KDC

ڕیزبەندی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا

Harmn