KDC

وێنە و  ڤیدیۆ و وتارەکانتان بۆ ئێمە بنێرن

بۆ نووسەران، رووناکبیران و تەواوی کوردستانیانی ئازیز لە ناوخۆی نیشتمان و تاراوگە..

سڵاوی گەرمی نیشتمانیتان لێبێت..

ماڵپەڕی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، وەک سەکۆیەکی نەتەوەیی و ماڵی دووەمی هەمووان، سڵاو و رێزی بێپایانتان ئاراستە دەکات.

لە پێناو دەوڵەمەندکردنی هزری نەتەوەیی و گەیاندنی پەیامی دروست، دەرگا بۆ قەڵەمە دیار و بەبڕشتەکانی نووسەرانی ناوخۆی کوردستان و دیاسپۆرا فراوانتر دەکەین بۆ ئەوەی بەرهەم و وتارە بەپێزەکانیان بۆمان ڕەوانە بکەن، تاوەکو پێکەوە ئەم پلاتفۆرمە بکەینە ناوەندی گۆڕینەوەی بیروڕا و خزمەتکردنی زیاتری دۆزی ڕەوای گەلەکەمان.

لە هەمان کاتدا، بە مەبەستی بەدۆکیۆمێنتکردن و نیشاندانی چالاکی، ژیان و سەرکەوتنەکانی رەوەندی کوردی لە سەرتاسەری جیهاندا، بە خۆشحاڵییەوە کوردستانیانی ئازیزی دیاسپۆرا دەتوانن وێنە و ڤیدیۆکانیان بۆ ئێمە بنێرن، با ماڵپەڕەکەتان ببێتە ئاوێنەی باڵانوێنی جوانییەکان و رەنجی ئێوە لە هەندەران.

ناردنی بابەتەکان فیدراسیۆنەکانی سەر بە کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانیش دەگرێتەوە.

بۆ ناردنی بەرهەم، وتار، وێنە و ڤیدیۆکانتان، دەتوانن راستەوخۆ لەرێگەی ئەم ژمارەیەی واتسئاپەوە بەرهەمەکانمان بۆ بنێرن:

http://009647502902662

بە هیوای ئەوەی بە هاوکاریی ئێوەی ئازیز، پردی پەیوەندیی نێوان نیشتمان و تاراوگە هەمیشە بەهێزتر بکەین.

لەگەڵ ئەوپەڕی رێز و خۆشەویستیماندا…

ماڵپەڕی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی

___

بەهرەمەندێکی کورد پەیوەندی بە یانەی ڤایادۆلیدی ئیسپانییەوە دەکات

Karzan

چەند چالاکییەکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە بەلجیکا

Harmn

هەڵوێستی ئێران لەبەرامبەر کەمکردنەوەی سزاکان

Harmn