KDC

ئەڵمانیا ساڵانە دەیان هەزار پەنابەری پێویستە

دیتلیف شیڵ سەرۆکی ئاژانسی کاری ئەڵمانیا، دەڵێ، کە وڵاتەکەی ساڵانە پێویستی بە 400 هەزار کۆچبەر هەیە.

دیتلیف شیڵ, لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوەدا، کە وا دەبیندرێت پێویستی بازاڕی کار لە ئەڵمانیا، رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر دەبێت و، ساڵانەش پێویستیان بە 400 هەزار کۆچبەر هەیە، بە بەراورد بە ساڵانی پێشتر ئەو ژمارەیە زۆر زیاترە و، پێویستیشیان بە پسپۆڕان و ئەکادیم لە بواری چاودێرییکردنی بە تەمەن و نەخۆش و لۆجستی تەکنیکی هەوا هەیە.

سەرۆکی ئاژانسی کاری ئەڵمانیای فیدراڵ، بە پێویستی زانی بابەتی هێزی کاری کۆچبەر و پەنابەر، تێکەڵ نەکرێت و ئەو بابەتە کێشەیەکی مرۆییە، ئەو پەنابەرانەی لە ئەفغانستانەوە دێن، ئەوا ئەڵمانیا دەبێت ئەوەی دەکەوێتە سەر شانی ئەنجامی بدات، بەڵام بەلای ئەوەوە پڕکردنەوەی بۆشایی بازاڕی هێزی کار گرینگە.

دیتلیف شیڵ باسی لەوەش کرد، هێزی کار لە ئەڵمانیا تەواو دەبێت، بەڵام ئەو بۆشاییە دەکرێت لە لایەن ئەو کەسانەوە پڕ بکرێتەوە، کە بە هۆکاری مرۆیی مافی پەنابەرێتیان پێ دەدرێت.

___

دەزگای سەنگەر و پێشمەرگە پیرۆزبایی ئاڕاستەی تاهیر هەورامی و ئەندامانی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دەکەن

KDC

پەیامی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی بەبۆنەی 21 ساڵەی دامەزراندنی دەزگای خێرخوازیی بارزانی

Karzan

ئەڵمانیا:- بەرزبونەوەی ڕێژەی زۆر پەنابەر کە لە ڕێی بیلاروسیاوە هاتوون

KDC