KDC

مەراسیمی کۆتایی ساڵی خوێندنی قوتابخانەی ئەیوب لە بێرمینگهام بەڕێوە چوو

 

مەراسیمی کۆتایی ساڵی خوێندنی قوتابخانەی ئەیوبی سەر بە ناوەندی پەروەردەی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا، بە هەماهەنگی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی زمانی کوردی، لە شاری بێرمینگهام بەڕێوە چوو.
رێکخراوی رۆشنبیرانی کورد بە هەماهەنگی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی زمانی کوردی، مەراسیمی کۆتایی ساڵی خوێندنی قوتابخانەی ئەیوب لە بێرمینگهام بەڕێوە چوو، کە تێیدا ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان، خێزانی قوتابییان و خوێندکاران ئامادەی بوون.

ئەوەش دوای ساڵێک لە هەوڵ و خزمەت و ماندووبوونی مامۆستا دڵسۆزەکانی قوتابخانەکە بۆ پەرەپێدانی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردنی شیرینی کوردی بۆ منداڵانی کوردی بەشدار ساز کرا.


لە بەشی یەکەمی مەراسیمەکەدا، چەند وتارێک پێشکەش کران، کە تێیدا جەختیان لەسەر گرنگیی خوێندن، فێربوونی زمان و ڕۆڵی پەروەردە لە پاراستنی ناسنامە و کەلتووریی کوردی کرایەوە.

هەروەها لە بەشێکی دیکەی بەرنامەکەدا، بۆ نرخاندنی هەوڵ و ماندووبوونی مامۆستایان، خەڵاتی ڕێزلێنان پێشکەش کرا، بەتایبەتی بۆ ئەو مامۆستایانەی بە شێوەی خۆبەخشانە خزمەتی قوتابخانەکەیان کردووە. هەروەها ژمارەیەک کەسایەتیی دڵسۆزی بواری پەروەردەش ڕێزیان لێ گیرا.

لە هەمان کاتدا، بەهۆی سەرکەوتن و بەشداریی چالاکییان، خەڵات و دیاری بەخشرایە قوتابییانی قوتابخانەکە.

لە کۆتایی مەراسیمەکەدا، ئامادەبووان و خێزانەکان لە خوانی ئێوارەدا بەشدارییان کرد و کاتێکی خۆش و پڕ لە دڵخۆشییان پێکەوە بەسەر برد.

 

جێی باسە، قوتابخانەی ئەیوب، ساڵانە بە ئامانجی پەرەپێدانی خوێندنی زمان و بەهێزکردنی پەیوەندییە پەروەردەیی و کەلتوورییەکان لەنێوان نەوەی نوێی کوردان لە بەریتانیا چالاکییەکانی بەردەوام دەبن.

___

پیشانگایەك جیاواز لە شێواز و کۆنسێپتێکی نوێی هونەرمەند ( بەهــــادین)..

KDC

دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا :تورکیا تاوانبارترین وڵاتە ،کە واژووی پەیماننامەی مافی مرۆڤی کردووە

Harmn

ئەمەریکا : نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ نوێنەری ڕێکخراوی ژیان کۆبووە

Harmn