KDC

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ هۆشداری لە پێشێلکارییەکان بەرانبەر کۆچبەران دەدات

دوای تێپەڕبوونی چەند هەفتەیەک بەسەر دەستپێکردنی کارکردن بە پەیمانی نوێی کۆچی یەکێتی ئەورووپا، ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ هۆشدارییەکی توند دەدات و ڕایدەگەیەنێت، ئەم یاسایانە دەبنە هۆی بەرتەسککردنەوەی مافی پەنابەری و خێراکردنی پرۆسەی دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران.

ئەم پەیمانە کە وەک وەڵامێک بۆ توندکردنەوەی سنوورەکان هاتووە، دەسەڵاتێکی فراوان و بێپێشینە دەداتە وڵاتانی ئەورووپا بۆ ئەوەی ڕێکارە ئەمنییەکان بەرانبەر بە پەناخوازان توندتر بکەن.

بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ، ئەم یاسا نوێیانە ڕێگە بە وڵاتان دەدەن کۆچبەران لە خاڵە سنوورییەکاندا دەستبەسەر بکەن و پشکنینی توندیان بۆ ئەنجام بدەن، تەنانەت پێش ئەوەی ڕێگەیان پێ بدرێت داواکارییە فەرمییەکانیان بۆ پەنابەری پێشکەش بکەن، ئەم ڕێکخراوە جەخت دەکاتەوە لەوەی ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی دروستکردنی کەمپی داخراو و زیادبوونی مەترسییەکانی سەر ژیانی ئەو کەسانەی کە لە جەنگ و چەوسانەوە هەڵاتوون، چونکە پرۆسەی هەڵسەنگاندنی کەیسەکان خێرا دەکرێت و دەرفەتی تانەدان لە بڕیارەکان بە شێوەیەکی بەرچاو کەم دەبێتەوە.

لە پشتی ئەم بڕیارەوە، یەکێتی ئەورووپا ئامانجیەتی کۆنترۆڵی تەواوی سنوورەکانی بکات و سیستەمێکی یەکگرتوو بۆ دابەشکردنی بەرپرسیارێتییەکان پەیڕەو بکات، بەڵام ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ و زۆرێک لە چالاکوانان پێیان وایە ئەمە پاشەکشەیەکی گەورەیە لە بەها مرۆییەکان، چونکە لە جیاتی دابینکردنی پاراستن بۆ پەنابەران، جەخت لەسەر بەهێزکردنی دیوارە ئەمنییەکان و ئاسانکاری بۆ دەرکردنی بەکۆمەڵی کۆچبەران دەکرێتەوە، ئەم دۆخە نوێیە لە کاتێکدایە کە فشارە نێودەوڵەتییەکان بۆ دۆزینەوەی ڕێگەی مرۆییتر بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانی کۆچبەران لە 27 وڵاتی ئەندامی یەکێتییەکە بەردەوامییان هەیە.

 

کارزان حەیدەر

[email protected]

https://www.facebook.com/karzan.haedar.7

___

فیدراسیۆنی ئەڵمانیا کۆڕبەندێکی گرنگ سازدەکەن

Harmn

بکوژانی خانمە پاڵەوانە کوردەکەی کەرکووک دەستگیر دەکرێن

KDC

ڕاگەیەندراوێک لە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە

Harmn