KDC

پەیامی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە بیرەوەری ئەنفالکردنی بارزانییەکاندا

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان

خەڵکی تێکۆشەری کوردستان لەنێوخۆ و دیاسپۆرادا

31ی تەممووز، یادی یەک لە خوێناویترین تاوانەکانی ڕژێمی پێشووی عێراقە دژ بە خەڵکی کوردستان کە تێیدا هەشت هەزار مرۆڤی بێتاوان لە دەڤەری بارزان بە شێوەیەکی دڕندانە ڕاپێچی بیابانەکان کران و کۆمەڵکوژ کران، ئەم شاڵاوە هەوڵێکی نەزۆک بوو بۆ سڕینەوەی ناسنامەی نەتەوەیی گەلی کوردستان.

ئێمە لە کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانیدا، لەکاتێکدا بە شکۆوە یادی شەهیدان دەکەینەوە، دووپاتی دەکەینەوە بەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ ناساندنی ئەم تاوانە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا وەک جینۆساید، تا مێژوو ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی کارەساتی لەو شێوەیە بکات.

سەری ڕێز بۆ گیانی پاکی شەهیدانی دەڤەری بارزان و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ئازادی کوردستان دادەنەوێنین، سڵاو بۆ خۆڕاگریی خێزان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان.

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

30ی تەممووزی 2024

___

سەرەڕای کوتانێکی زۆر بەڵام قەیرانی کۆرۆنا ڕوو لە ھەڵکشانە

KDC

سەرپەرشتیکاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی پەرلەمانی نەمسا و سەرۆکایەتی گەورە شارەوانی ڤییەنای کرد.

Harmn

دانیمارک :ڕەوەندی کوردستانی پشتگری خۆپیشاندنەکانی گەلانی ئێران دەکات

Harmn