KDC

بزانە ژمارەی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران لە ئەڵمانیا چەند بووە

ژمارەی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران لە ئەڵمانیا، لە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٦ بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی پێشوو کەمبوونەوەی بە خۆوە بینیوە، هەرچەندە هێشتا لە ئاستی ساڵانی پێش ٢٠٢٥ بەرزترە.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی ناوخۆی فیدراڵی ئەڵمانیا، لەنێوان سەرەتای کانوونی دووەم تا کۆتایی حوزەیرانی ٢٠٢٦، کۆی ٩ هەزار و ٦٦٣ پەنابەر لە ئەڵمانیا دیپۆرت کراونەتەوە. ئەم زانیارییە لە وەڵامی وەزارەت بە پرسیارێکی پارێزگاری پارتی ڕاستی «ئەڵمانیای جێگرەوە» (AfD) لایف-ئێریک هۆڵم بڵاو بووەتەوە و بە دەست ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیی DPA گەیشتووە.
لە هەمان ماوەی ساڵی ٢٠٢٥، ژمارەی دیپۆرتکراوەکان زیاتر لە ١١ هەزار و ٨٠٠ پەنابەر بوو، کە لە نیوەی یەکەمی ئەم ساڵدا کەمبوونەوەیەکی بەرچاو ڕووی داوە. بەڵام بەراورد بە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤، کە نزیکەی ٩ هەزار و ٥٠٠ پەنابەر دیپۆرت کرابوون، ئەوا ژمارەکانی ساڵی ٢٠٢٦ هێشتا کەمێک بەرزترن.
لە ساڵانی ڕابردوودا دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران لە ئەڵمانیا بە شێوەیەکی بەردەوام زیادی کرد. لە ساڵی ٢٠٢٥ نزیکەی ٢٢ هەزار و ٨٠٠ پەنابەر، لە ساڵی ٢٠٢٤ زیاتر لە ٢٠ هەزار پەنابەر، لە ٢٠٢٣ نزیکەی ١٦ هەزار و ٤٠٠ پەنابەر و لە ٢٠٢٢ نزیکەی ١٣ هەزار پەنابەر دیپۆرتی وڵاتانی خۆیان کراون.

هەر لە ماوەی نیوەی یەکەمی ئەم ساڵدا، ٩ هەزار و ٢٧٦ پەنابەر بە شێوەی خۆبەخشانە ئەڵمانیایان جێ هێشتووە و گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان، لە بەرامبەریشدا لە چوارچێوەی بەرنامەی هاوبەشی REAG/GARP کە لەلایەن حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتە ناوخۆییەکان پشتگیری دەکرێن، یارمەتییان وەرگرتووە.

___

کوردێک بۆ سەرۆکی شارەوانیی شارۆچکەیەکی ئەڵمانیا کاندید دەکرێت

Xelan

ناتۆ داوا لە تورکیا دەکات سزا بەسەر ڕووسیادا بسەپێنێت

Harmn

هەولێر:تاهیر هەورامی بەشداری یادی 24ساڵەی کۆچی دوایی ماملێ دەکات

Harmn