KDC

لە ویلایەتی ئایداهۆی ئەمریکا کەسێک تەقەی لە خەڵک کرد  

ناوچەی بازرگانی شاری توین فاڵس لە ویلایەتی ئایداهۆ، بووە گۆڕەپانی هێرشێکی چەکداری، بەو هۆیەشەوە هێزە ئەمنییەکان دۆخی نائاسایییان ڕاگەیاند و چەندین ڕێگای ستراتیژییان بەڕووی هاتووچۆدا داخست بۆ ڕێگریکردن لە ڕوودانی کارەساتی مرۆیی.

شەممە 1ـی ئابی 2026، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی توین فاڵس لە ئاگادارییەکی بەپەلەدا جەختی لەوە کردەوە، هێزەکانیان لە هەوڵێکی چڕدان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ڕووداوێکی تەقەکردن لە دەوروبەری چێشتخانەی بەناوبانگی In-N-Out Burger. ، پۆلیس داوای لە سەرجەم دانیشتووان و گەشتیارانی ناوچەکە کردووە لە ماڵەکانیان بمێننەوە و بە هیچ شێوەیەک لە شوێنی ڕووداوەکە نزیک نەبنەوە، تاوەکو تیمە فریاگوزارییەکان و هێزە ئەمنییەکان بتوانن بە بێبەربەست کارەکانیان بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتییان ئەنجام بدەن.

وەک بەشێک لە ڕێکارە ئەمنییە توندەکان، هێزە ئەمنییەکان بڕیاری داخستنی چەندین ڕێگای سەرەکی و پردێکی ستراتیژییان لە ناوچەکەدا داوە، هاوکات ڕێنمایی شۆفێران کراوە کە ڕێگەی جێگرەوە بەکاربهێنن و خۆیان لە ناوچە قەدەغەکراوەکان بەدوور بگرن، ئەم جۆرە ڕووداوانە لە ئەمریکا بە (تەقەکەرێکی چالاک) ناو دەبرێن و بە یەکێک لە مەترسیدارترین جۆری هێرشەکان دادەنرێن کە پێویستیان بە دەستێوەردانی خێرای هێزە تایبەتەکان هەیە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەکی فەرمی لەبارەی ژمارەی قوربانییەکان، ناسنامەی هێرشبەرەکە یان ئەگەری دەستگیرکردنی کەسێک لەلایەن پۆلیسەوە بڵاو نەکراوەتەوە، دەسەڵاتدارانی ئایداهۆ ئاماژە بەوە دەدەن کە لێکۆڵینەوەکان لە قۆناغی سەرەتاییدان و بەڵێنیان داوە بەپێی گۆڕانکارییەکان، وردەکاری زیاتر بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکەن.

کارزان حەیدەر

[email protected]

https://www.facebook.com/karzan.haedar.7

___

ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆن وێبنیارێک ساز دەکات

Harmn

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەرویج رێزلێنانیان پێشکەشی دوو وەرزشوانی سەرکەوتووی کورد کرد

Harmn

بۆکسێنەرێکی کورد 3700 کیلۆمەتر بەرەو نیشتمان رادەکات

Karzan