KDC

تیپی کوردستان لە فینلەندا میدالیای زیوی جامی تات بەدەستدەهێنێت

تیپی تۆپی پێی کوردستان لە وڵاتی فینلەندا توانی ئاستێکی ناوازە لە پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی Tat international cup پێشکەش بکات و وەک یەکێک لە تیپە سەرەکییەکانی خولەکە، پلەی دووەم بۆ خۆی مسۆگەر بکات، ئەم سەرکەوتنە لە نێو کۆمەڵێک تیپی بەهێزی نەتەوە جیاوازەکاندا، توانای وەرزشوانانی کورد لەدیاسپۆرا نیشان دەدات.

پاڵەوانێتییەکە کە ساڵانە لە شاری هێلسنکی پایتەخت بەڕێوەدەچێت، بووەتە مەیدانی ململانێی تیپی نەتەوە جیاوازەکانی نیشتەجێی ئەو وڵاتە.

تیپی کوردستان بە درێژایی یارییەکانی ئەمساڵ، بە پلانێکی تۆکمە و ئاستێکی بەرزەوە هەنگاوی نا و توانی هەموو قۆناغەکان بە سەرکەوتوویی ببڕێت تا گەیشتە یاریی کۆتایی.

لە دوا وێستگەی پاڵەوانێتییەکەدا، یارییەکی بەهێز و پڕ لە ڕکابەری لەنێوان تیپی کوردستان و تیپی غانادا بەڕێوەچوو، دوای ململانێیەکی توند و نمایشکردنی تەکنیکێکی بەرزی وەرزشی لەلایەن هەردوولاوە، تیپی غانا توانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و ببێتە پاڵەوانی خولەکە، لە بەرانبەردا تیپی کوردستان بە شایستەییەوە پلەی دووەم و میدالیای زیوی وەرگرت و وەک یەکێک لە دیارترین تیپەکانی ئەم خولە ناسێندرا.

جامی نێودەوڵەتی Tat یەکێکە لە چالاکییە وەرزشییە گرنگ و ناسراوەکانی وڵاتی فینلەندا کە ساڵانە کۆمەڵگەی دیاسپۆرا لە دەوری یەک کۆدەکاتەوە، ئەم خولە تەنیا کێبڕکێیەکی وەرزشی نییە، بەڵکو دەرفەتێکی گرنگە بۆ ئاڵوگۆڕی کولتووری و بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان پێکهاتە و نەتەوە جیاوازەکان لە ڕێگەی تۆپی پێوە، بەشداریکردنی بەردەوامی تیپی کوردستان لەم جۆرە پاڵەوانێتییانەدا، ڕۆڵێکی کاریگەر دەگێڕێت لە ناساندنی ناسنامەی کوردی و تواناکانی گەنجانی کورد لە کایە وەرزشییە نێودەوڵەتییەکاندا.

___

ئەمنستی ئینتەرناشناڵ پۆڵندا بە پێشلکردنی مافەکانی کۆچبەران لەسەر سنورەکانی لەگەڵ بیلاڕوس تۆمەتبار دەکات

Harmn

ئەفغانستان : چەکدارانی تالیبان دەستیان بەگرتن و توندوتیژی کردەوە

KDC

ئەو کەسانە کێن تووشی کۆڕۆنا نابن؟

KDC