KDC

بەرپرسی فیدراسیۆنی نووسەران سوپاسی سەرۆکی یەکێتیی نووسەرانی ئەڵمانیا دەکات

سەردار جاف بەرپرسی فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستانی-دیاسپۆرا، بە نامەیەک سوپاسی فیدراسیۆنەکەیان ئاراستەی خاتوو ئەنگڵس سەرۆکی یەکێتیی نووسەرانی ئەڵمانیا هەرێمی نۆردڕاین فیستڤاڵین دەکات، کە ناوبراو نامەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی فیدراسیۆنی نووسەران کردبوو، ئەوەش بە بۆنەی سازدانی یەکەمین کۆنگرەیان.

دەقی نامەکە:

سوپاس بۆ پیرۆزبایی کۆنگرەکەمان
بەڕێز خاتوو ئەنگلس، پیرۆزباییەکەتان بۆ کۆنگرەکەمان گەیشتە دەستمان، جێی ڕەزامەندی و خۆشحاڵیی ئەندامان و میوانانی کۆنگرەکە بوو، بەگرنگییەکی زۆرەوە پێشوازی لە پەیامەکەتان کرا، بەبایەخەوە سەرنجمان دا.
جوانیناسیی کولتوورەکان لە ڕۆحی مرۆڤەوە سەرچاوە دەگرێت، کە لە ڕێگەی کارلێککردن لەگەڵ یەکتر دەگرێتەوە و پەرەدەسێنێت،بەو پێیەی ئێمە سەر بە دوو کولتووری جیاوازین، گرنگە دەربارەی یەکتر بزانین، ئەمەیش لە ڕێگای دیالۆگی ھاوچەرخەوە دەتوانرێت بە دەست بھێنرێت، ھەروەک خۆت پیشتر ئاماژەتان پێ دا، پەیوەندییەکانمان بۆ ئێمە زۆر گرنگە، بەوپەڕی پەرۆشیمانەوە چاوەڕێی قووڵبوونەوە و فراوانکردنی دەکەین.
جارێکی دیکە سوپاس بۆ پەیام و پیرۆزباییەکەتان

لەگەڵ ڕێزمان

سەردار جاف
بەرپرسی فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستانی – دیاسپۆرا

___

گەنجێکی کورد لە ئەڵمانیاوە سیستەمی پاسەکانی هەولێر و سلێمانی بە دیجیتاڵی دەکات

Karzan

هەڵەبجە زامی گەلێکی چەوساوەیە

Harmn

سوسیاڵ زانیاری هەستیاری بە هەڵە بۆ خێزانێک دەنێرێت

KDC