KDC

بە زرێپۆش سوپای تورکیا منداڵێکی کورد دەکوژن

زرێپۆشێکی فەرماندەیی سوپاى سێى ئەرزرۆم، لە ناوچەى خەڵاتی بەدلیس، منداڵێکی کوردی تەمەن ١٠ ساڵی، بە ناوی ئەیوب کرتای، کرد بەژێرەوە و کوشتی.

زرێپۆشێکی فەرماندەیی سوپاى سێی دەوڵەتى تورکیا، کە بەخێراییەکى زۆر دەڕۆشت، منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵی کوردی بە ناوی ئەیوب کرتای کرد بە ژێرەوە و گیانی لەدەستدا، لە کاتێکدا کە ئەو منداڵە سەرقاڵی کۆکردنەوەى سێو بوو لە ژێر درەختێکدا.

لە کاتی رووداوەکەدا، مامی منداڵەکە، بۆ ئەوەى ئوتۆمبێلەکە راوەستنێت، خۆی بە ئۆتۆمبێلەکەدا هەڵواسیوە، بەڵام سەرباری ئەوەش ئوتۆمبێلە سەربازییەکە راوەنەوەستاوە و چەند کیلۆمەترێک مامی ئەو منداڵەشی بە دوای خۆیدا ڕاکێشاوە و، بە ڕاکێشان تا فەرماندەیی جەندرمەى خەڵاتی بردووە.

ئەیوب کرتای سەرباری ئەوەى لەلایەن هاووڵاتییانەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام گیانی لە دەستدا و مامیشی برینداربووە.

___

نەتەوەیەکگرتووەکان : زیاتر لە دوو ملیۆن پەنابەر پێویستیان بە نیشتەجێبوونی هەمیشەی هەیە

Harmn

دانیمارک: شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە دەکەن

Harmn

کۆمەڵەیەکی کوردی سەر بە فدراسیۆنی هۆڵەندا فیستیڤاڵێکی تایبەتی سازکرد

Harmn