KDC

کوردێک بۆ سەرۆکی شارەوانیی شارۆچکەیەکی ئەڵمانیا کاندید دەکرێت

کوردێکی نیشتەجێی ئەڵمانیا لەسەر لیستی پارتی کریستیان دیموکرات، بۆ هەڵبژاردنی ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە بۆ سەرۆکی شارەوانیی شارۆچکەی دیتنێرودەی هەرێمی نیدرزاکسن کاندیدە.

سالار مەلا خدر میرزا ناسراو بە (سالار کەرکووکی)، بە ماڵپەڕی KDC راگەیاند، لەسەر داوای پارتی یەکێتیی دیموکراتی کریستیانی دەسەڵاتدار CDU، ئەویان بۆ سەرۆکی شارەوانیی دیتنێرودە کاندید کراوە بە لیستی ژمارە یەک.

ئەو کاندیدە کوردە ئەوەشی خستەڕوو، کە زیاتر لە دەیان ساڵە خەباتی مەدەنی و سیاسی لەو شارە دەکات و خزمەتی ڕەوەندی کوردستانی و هەموو ڕەوەندەکانیتری بێ جیاوازی کردووە.

سالار کەرکووکی باسی لەوەش کرد، کە ئەو وەک کوردێک هەمیشە لە پرسە نەتەوەییەکانی کورددا بەشداری چالاکی هەبووە، «وەک چۆن باوکم لە هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان پێشمەرگە بووە و خۆشم سەردەمانێک پێشمەرگە بووم، لەوەتی لە ئەڵمانیاش دەژیم هەمیشە پێشمەرگەئاسا کارم بۆ رەوەندی کوردستانی کردووە و پێشتر چۆن بووم لە داهاتوودا زۆر زیاتر لە خزمەت رەوەندی کوردستانیدا دەبم».

 جێی باسە، بڕیارە لە ڕێکەوتی ١٣ی٩ی٢٠٢٦، هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان لەو هەرێمەی ئەڵمانیا بەڕێوە بچن.

 

___

سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ بۆردی دەستەخوشکی ناشڤیل کۆبووەوە

Harmn

برووسکەی پیرۆزبایی شاعیر شیار ئەلیانی بۆ ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە

KDC

هەولێر: تاهیر هەورامی پێشوازی لە کامەران موحەمەد ناسر و شەیما موحەمەد حوسێن دەکات

Harmn