KDC

بەرپرسی ئۆفیسی سەرپەرشتیاری گشتی رەوەندی کوردستانی لەگەڵ وەزیری کاروباری نەتەوەکانی ستاڤراپۆل کۆبوەوە

بەرپرسی ئۆفیسی سەرپەرشتیاری گشتی رەوەندی کوردستانی لەگەڵ وەزیری کاروباری نەتەوەکان و کلتوری هەرێمی ستاڤراپۆلی وڵاتی ڕووسیای فیدراڵ کۆبووەوە، لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییە کلتورییەکانی نێوان هەردوولا تاوتوێ کران.

ئەمڕۆ سێشەممە 11ـی ئابی 2026، قەهرەمان عوسمان بە نوێنەرایەتی شفا بارزانی، سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی، هاوڕێ لەگەڵ مەمێ مەمۆیان، بەرپرسی فیدراسیۆنی شنگال لە ڕووسیا، لەگەڵ بابین سێرگێی ئاناتۆلێڤیچ، وەزیری کاروباری نەتەوەکان و کلتوری هەرێمی ستاڤراپۆل کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان لە مێژووی دۆستایەتی و کلتووری نێوان گەلی کوردستان و ڕووسیای فیدراڵ کردەوە. هەروەها هاوڕابوون لەسەر پێویستیی بایەخدانی زیاتر بە بوارەکانی کلتور و زمان، وەک دوو کۆڵەکەی سەرەکی بۆ نزیکبوونەوەی زیاتری نێوان پێکهاتەکان و بەهێزکردنی هەماهەنگییە کلتورییەکان.

ئەم دیدارە لە چوارچێوەی چالاکییە نەتەوەیی و کلتورییەکانی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دێت، کە ئامانجی نیشاندانی شوناسی نەتەوەیی و دروستکردنی پردی پەیوەندییە لەگەڵ ناوەندە بڕیاربەدەستەکان و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی ئەو وڵاتانەی ڕەوەندی کوردییان تێدا نیشتەجێیە، بە مەبەستی پاراستنی مافە کلتورییەکانی کورد لە تاراوگەدا.

___

ڤیستیڤاڵی گرین مان 10 ساڵە مۆسیقا و هیوا دەبەخشێتە پەنابەران لە بەریتانیا

Karzan

لە ٦ مانگدا نزیکەی ٣٠ هەزار هاوڵاتی عێراقیی بە قاچاغ کۆچیان کردووە

KDC

تورکیا رێپێوانێکی کوردانی رۆژئاوا دەکاتە ئامانج

KDC