KDC

وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ئەم کارە دەکات

وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا، 8 سندووقی نوێی بۆ ڕادەستکردنی چەک و چەقۆ لە ناوچەکانی باشوور و ڕۆژئاوای یۆرکشایر دانا، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی و تاوان لەو ناوچانەدا.

ئەم پڕۆژەیە، کە لەلایەن حکوومەتەوە بودجەی بۆ دابین کراوە و لەلایەن ڕێکخراوی “Word 4 Weapons”ەوە سەرپەرشتی دەکرێت، ڕێگە بە هاووڵاتییان دەدات بە شێوەیەکی ئارام چەکە بێمۆڵەتەکانیان ڕادەست بکەن. بەپێی ئامارە فەرمییەکان، لە تەممووزی 2025ەوە تا ئێستا، زیاتر لە 15,000 چەقۆ و چەکی جۆراوجۆر لە ڕێگەی ئەو سندووقانەوە کۆ کراونەتەوە.

تاوانەکانی پەیوەست بە چەقۆ و چەکی سارد لە ساڵانی ڕابردوودا بووەتە یەکێک لە تەحەدییە گەورە ئەمنییەکانی بەریتانیا، بەتایبەت لەناو گەنجاندا. حکوومەتی بەریتانیا جگە لە توندکردنەوەی سزاکانی هەڵگرتنی چەک، پەنای بۆ ڕێگەی جێگرەوە بردووە وەک دانانی ئەو سندووقانە و ئەنجامدانی کەمپەینی هۆشیاری، تاوەکوو بەبێ ڕێکاری یاسایی توند، هاووڵاتییان هان بدات دەستبەرداری چەکە نایاساییەکانیان ببن.

___

ئەڵمانیا: بەهۆی گەردەلوولەوە دەیان قوربانی لێدەکەوێتەوە

Harmn

پرۆفایلی مەسعوود ئۆزیل

Harmn

رژێمی ئێران کۆڵبەرێک دەکوژن و چەنیدنی دیکەش بریندار دەکەن

KDC