بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی ساڵیادی تیشکی ڕەحمەت و هاتنەدیی پێشەوای مرۆڤایەتی، حەزرەتی محەممەد (دروودی خوای لەسەر بێت)، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی جیهان، بەتایبەتی خوشک و براکانمان لە کوردستان و تەواوی رەوەندی کوردستانی لە تاراوگە دەکەین.
ئەم یادە پیرۆزە بۆ ئێمە لە کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، وێستگەیەکە بۆ دووپاتکردنەوەی ئەو بەها بەرزانەی کە نەتەوەکەمانی پێ دەناسرێتەوە، بەهای پێکەوەژیان، لێبوردەیی و قبووڵکردنی ئەویتر.
رەوەندی کوردستانی لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانە بێت، هەمیشە هەڵگری ئەو پەیامە پیرۆزەیە کە داوای دادپەروەری و ئاشتی بۆ هەموو مرۆڤایەتی دەکات.
هیوادارین شکۆ و بەرەکەتی ئەم یادە ببێتە هەوێنی تەبایی و یەکڕیزیی زیاتری گەلەکەمان و دەرگایەکی نوێ بە ڕووی ئارامی و سەقامگیریدا بکاتەوە، لە خودای مەزن داواکارین ئەم بۆنەیە بکاتە مایەی خێر و خۆشی بۆ کوردستان و کۆتاییهێنان بە مەینەتییەکانی مرۆڤایەتی، تا هەمووان لە سایەی ئاشتی و برایەتیدا بژین.
دووبارە یادی مەولوود لە هەموو لایەک پیرۆز بێت و هەر شاد و سەرفراز بن.
کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی
24ی ئابی 2026

