KDC

گرتووخانەکانی سوید پێویستی زۆرترین بە مەلا هەیە

وێڕای ئەوەی چەند مەلایەکیان بۆ چەند گرتووخانەیەکی سوید دەمەزراندوون، ئەو وڵاتە پێویستی بە دامەزراندنی رێژەیەکی زۆری مەلا هەیە بۆ گرتووخانەکانیان.

سمایۆ ساهات، کە خۆی مەلایە و بەرپرسی دامەزراندنی مەلاکانە بۆ گرتووخانەکان، رایگەیاندووە، ئێستا 18 پێشنوێژ و گوتارخوێنی ئایینی ئیسلام دامەزرێندراون، کە دوو هێندەی ساڵی 2019یە، بەڵام بە هۆئی ئەوەی لە مساڵانەی دواییدا، ژمارەی تاوانکاران و سزادراوانی وڵاتی سوید، موسڵمانن، بە مەبەستی سەردانی کردنی زیندانییەکان و رێنمایی کردنیان و جێبەجێکردنی سرووتە ئایینییەکانی ئیسلام، پێویستیان بە مەلای زیاترە، چونکە رێژەی موسڵمانان لە گرتووخانەکانی ئەو وڵاتە زۆر زیادی کردووە.

___

لە وێبینارێکدا تاوتوێی ئایندەی هەژموونی ئەمریکا و مەترسییەکانی ئێران و ڕووسیا و چین لە ناوچەکەدا دەکرێت

Karzan

ئەو کەسانە کێن کە پێویستیان بە وەرگرتنی چوارەمین ڤاکسین هەیە؟

Harmn

وێبینارێکی تایبەت

KDC