KDC

پەیامی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە یادی  ئەنفالی بادیناندا

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

ئەمڕۆ 38 ساڵ بەسەر یەکێک لە دڕندەترین تاوانەکانی سەدەی 20 تێدەپەڕێت، کە تێیدا ڕژێمی پێشووی عێراق لە 25ی ئابی 1988، شاڵاوێکی کۆمەڵکوژیی بەرفراوانی دژ بە خەڵکی سڤیل و گوندنشینانی دەڤەری سەربەرزی بادینان ئەنجام دا.

ئەو تاوانە ڕێکخراوەی کە بە کیمیابارانکردن، گرتن و بێسەروشوێنکردنی هەزاران مرۆڤی بێتاوان دەستی پێ کرد، هەوڵێکی نەزۆک بوو بۆ سڕینەوەی شوناسی نەتەوەیی و تێکشکاندنی ئیرادەی بەرگریی گەلی کوردستان.

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لەم یادە پڕ بە سۆ و ئازارەدا، جەخت دەکەینەوە کە برینی ئەنفالی بادینان، برینێکی قوڵی نێو جەستەی نەتەوەکەمانە، ئێمە وەک دەنگی ڕەوەندی کوردستانی لە سەرتاسەری جیهاندا، بەڵێن نوێ دەکەینەوە کە لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکاندا بەردەوام بین لە ناساندنی ئەم تاوانانە وەک جینۆساید، تاوەکو ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی هەر ستەمێکی هاوشێوە بەرامبەر بە گەلەکەمان بگرین.

سەری ڕێز و نەوازش بۆ قوربانیان دادەنوێنین، جارێکی دیکە داوا لە دەوڵەتی عێراق دەکەین، بەپێی بەرپرسیارێتییە دەستووری، یاسایی و ئەخلاقییەکان، هەنگاوی جددی بنێت بۆ قەرەبووکردنەوەی ماددی و مەعنەویی کەسوکاری ئەنفالکراوان و سڕینەوەی شوێنەوارە وێرانکەرەکانی ئەو سیاسەتە نامرۆڤانەیەی دەرهەق بە خاکی کوردستان کرا.

نەمری و سەربەرزی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەنفالی بادینان و سەرجەم شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاریی کوردستان.

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

25ی ئابی 2026

___

تەرمی گەنجێک لە ڕووباری سنووری بیلاڕووس و پۆڵەندا دەدۆزرێتەوە

KDC

سەدان کۆچبەری ئەفغانی دەچنە سەر سنووری یۆنان

KDC

هەرمن ئەحمەد: هەزاران کتێبی خوێندن بەسەر قوتابخانەکانی دیاسپۆرادا دابەش دەکرێن

Harmn