بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
ڕێزدار/سەرۆک و مەرجەعی کوردستان سەرۆک بارزانی
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی برا گەورەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان، کەسایەتیی دیار و نیشتمانپەروەر، خوالێخۆشبوو (عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی)مان پێ گەیشت.
خوالێخۆشبوو وەک نەوەی ڕێبەری مەزنی نیشتمانی و ئایینی، شێخ عەبدولسەلام بارزانی، لە ژیانیدا نموونەی باڵای خوداپەرستی، دینداری و چاکەخوازی بوو،کۆچی دوایی ئەم کەسایەتییە گەورەیە خەمێکی قورس و خەسارەتێکی نیشتمانییە.
بەناوی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاراستەی جەنابتان و تەواوی بنەماڵەی سەربەرز و تێکۆشەری بارزانی دەکەین، لە خوای گەورە داواکارین گیانی پاکی کۆچکردوو بخاتە بەر سێبەری ڕەحمەتی خۆی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات، هیوای ئارامی و سەبووریش بۆ جەنابتان و کەسوکار و دۆستانی خوالێخۆشبوو دەخوازین.
انا لله و انا اليه راجعون
کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
5ی ئەیلوولی 2026

