KDC

کوردێکی ئێزیدی کورسییەکی پەرلەمانی لە ویلایەتی زاکسن-ئەنهالتی ئەڵمانیا بەدەستهێنا

مامەد محەمەد، چالاکوانی ناسراوی بواری مەدەنی و سیاسی، توانی لە هەڵبژاردنە هەرێمییەکانی ساڵی 2026دا متمانەی دەنگدەرانی ویلایەتی زاکسن ئەنهالتی ئەڵمانیا بەدەستبهێنێت و کورسییەکی پەرلەمان مسۆگەر بکات. ناوبراو کە لەسەر لیستی پارتی سەوزەکان کاندید بوو، بەم سەرکەوتنە ناوی خۆی وەک یەکەمین کوردی ئێزیدی تۆمار کرد کە لە مێژووی ئەو ویلایەتەدا دەگاتە ناوەندی باڵای بڕیاردانی سیاسی.
لە ململانێی هەڵبژاردنی بازنەی 36 لە ناوچەی (Halle II)، مامەد محەمەد توانی پلەی چوارەمی لیستی پەرلەمانیی پارتی سەوزەکان بەدەستبهێنێت، ئەم وەرچەرخانە لە کاروانی پیشەیی ناوبراودا، گواستنەوەیەکی گرنگە لە کاری مەدەنی و داکۆکیکردن لە مافەکانی کۆچبەرانەوە بۆ ناو کایەی سیاسیی ڕاستەوخۆ، کە تێیدا دەتوانێت لە ڕێگەی یاسادانانەوە کار بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە و دیدگاکانی بکات.
ژیاننامەی ئەم پەرلەمانتارە نوێیە، چیرۆکی کۆشش و سەرکەوتنی رەوەندی کوردی لە تاراوگە نیشان دەدات، مامەد لە ساڵی 1981 لەدایکبووە و لە ساڵی 1996دا وەک کۆچبەر ڕووی لە وڵاتی ئەڵمانیا کردووە، پاشان لە ساڵی 2006دا رەگەزنامەی ئەو وڵاتەی وەرگرتووە، پێش ئەوەی بە فەرمی بێتە ناو کێبڕکێی هەڵبژاردنەکانەوە، مامەد محەمەد وەک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تۆڕی (LAMSA) خزمەتێکی زۆری کردووە، کە رێکخراوێکی فراوانە و ئەرکی نوێنەرایەتیکردنی کۆمەڵە و دامەزراوەکانی کۆچبەرانی لە ویلایەتەکەدا لەئەستۆیە.
لە رووی پێگەی حزبییەوە، محەمەد لە ساڵی 2025ەوە وەک ئەندامی سەرکردایەتی پارتی سەوزەکان لە زاکسن ئەنهالت و وتەبێژی فەرمیی حزبەکە بۆ کاروباری هەمەجۆری و جیاوازییەکان دەستبەکار بووە، چاوەڕوان دەکرێت لە خولی نوێی پەرلەماندا، لەپێشینەی کارەکانی لەسەر سێ تەوەرەی سەرەکی چڕ بکاتەوە کە بریتین لە بەرەنگاربوونەوەی رەگەزپەرستی، پشتیوانیکردنی مافە بنەڕەتییەکانی کۆچبەران و بەهێزکردنی بنەماکانی دیموکراسی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی لەناو کۆمەڵگەی ئەڵمانیدا.

___

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێک ئاڕاستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی دەکەن

Harmn

وێبینارێکی تایبەت

KDC

ڕاگەیەندراوێک لە کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

Harmn