KDC

خانمە هونەرمەندێکی کورد خەڵاتی وۆمێکسی ئەڵمانیای پێ دەبەخشرێت

خانمە گۆرانیبێژ و هونەرمەندی کورد ئاینوور دۆغان، بەیه‌كێ له‌ باشترین گۆرانیبێژه‌كانی جیهان هه‌ڵبژێردرا وخه‌ڵاتی وۆمێکسی پێ به‌خشرا.


وۆمێکس (World Music Expo ) پێشانگەی موزیکیجیهانی، کە پڕۆژەیەکی نێودەوڵەتییە بۆ پشتیوانی وگەشەپێدانی موزیکی گەلان، سەنتەرەکەی لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیایە، هەموو ساڵێ لە مانگی ئۆگەستدائەم خەڵاتە دەبەخشێتە باشترین موزیسیان و گۆرانیبێژ،ئەمساڵ  خەڵاتەکەیان بەخشییە خانمە گۆرانیبێژ وهونەرمەندی کورد، ئاینوور دۆغان.


دەستەی بەڕێوەبەرانی پڕۆژەی وۆمێکس رایانگەیاند، ئەمخەڵاتە بۆ ئەمساڵ بەخشرایە ئاینوور دۆغان، لە پێناوهەوڵ و خه‌باته‌ به‌رده‌وامه‌كانی له‌ پێشخستنی هونه‌ریگه‌له‌كه‌ی و زیندووهێشتنه‌وه‌ی كولتووری گه‌لی كورد وه‌كگه‌لێكی دێرینی جیهان.


ئاینوور دۆغان له ‌كاتی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كەیدا،‌ ئاماژه‌یبەوەدا، كه‌ موزیک كلیلی دۆزینه‌وه‌ی کولتووری گه‌لانه‌، به‌ تایبه‌ت کولتووری ئه‌و گه‌لانه‌ی كه‌ هه‌وڵی سڕینه‌وه‌یانده‌درێت، هونه‌ر و کولتووری جیاواز، به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌یئێمه‌ گه‌لی له‌ یه‌كتر جیاوازین، به‌ڵام له‌ بنه‌ڕه‌تدا هه‌مووگۆرانی و نۆت و ئاوازه‌كانی موزیکی هه‌ر گه‌لێکیجیهان، به‌شێکە له‌ کەلەپووری مرۆڤایه‌تی.


هەروەها ئاینوور دۆغان ئەوەشی خستەڕوو، کەشه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه‌ به‌ نوێنه‌رایه‌تی موزیک و کولتووریگه‌لێكی گه‌وره‌ی وەک کورد ئه‌و خه‌ڵاته‌ی پێدەبەخشرێت و، تا ئێستا

___

دیزاینەر خاتوو دیلا موراد لە وێستگەی گوڵان بۆ ناساندنی کەلتووری کوردی

KDC

مرۆڤە تەنیاکان زۆرن شەماڵ پەیکەر ساز لە ئەڵمانیاوە بەرەو چیاکانی قەمچووغە

KDC

هونەرمەندێکی خەڵکی سلێمانی کۆچی دوایی کرد

KDC