KDC

شفا بارزانی پیرۆزبایی لە کوردە سەرکەوتووەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی سوید دەکات

سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، پەیامی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەو کوردە سەرکەوتووانە کرد، کە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی سوید توانیویانە دەنگی پێویست بە دەست بهێنن و ببنە پەرلەمانتاری سوید.

شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی رەوەندی کوردستانی، لە پەیامەکەیدا پیرۆزبایی لەو کوردانە کرد، کە لەسەر لیستی پارتە سیاسییە جیاوازەکان کاندید بوون و بە بەدەستهێنانی دەنگی پێویست سەرکەوتوون و بوونە ئەندامی پەرلەمانی سوید.

هاوکات هیوای سەرکەوتنی لە پەرلەمانی سوید بۆ خواستن، سەرکەوتنی ئەوانیشی بەمایەی دڵخۆشی جەنابی سەرۆک بارزانی و سەرجەم گەلی کورد وەسف کردووە.

کاندیدە سەرکەوتووەکان بریتین لە:

گورگین بەکریۆغڵو-

قادر قاسریگا-

لاوێن رێدار-

تاڵا ئەلکوردی-

سارا جیڵێ-

___

پەتایەک بەرۆکی جیهان دەگرێت ڤاکسینی نییە

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە ،پرسەو سەرەخۆشی لە خانەوادەی دکتۆر مارف دەکات

Harmn

سیمینارێک بۆ سەرۆکی فدراسیۆنی لاوانی ڕەوەندی کوردستانی بەڕێوەچوو

Harmn