لاوێکی کوردی بەشداربووی فیستڤاڵی نێودەوڵەتیی لاوان کە بۆ یاریزانانی شەتڕەنج رێک خرابوو، توانی پلەی یەکەم بە دەست بهێنێت.

لە چوارچێوەی فيستیڤاڵی نێودەوڵەتیی لاوان-2026، کە چەندان یاریزانی نێودەوڵەتی لە وڵاتانی جیهانەوە بەشداری بوون، پاڵەوانێتیی شەترەنج بەڕێوە چوو. کە تێیدا سان تەها عەلی، تەنیا وەرزشکاری کورد بوو لە پاڵەوانێتییەکە بەشدار بوو و دوای بردنەوەی یارییەکە، توانی پلەی یەکەم بە دەست بهێنێت.

دواتر لەلایەن سێرگی کاریاکین یاریزانی رووسی، گراند ماستەر، کە یەکێکە لە پاڵەوانەکانی جیهان و رێکخەری پاڵەوانییەتەکە، خەڵات کرا.
خۆشەوی محەمەد

