KDC

پارتی راستڕۆی تووندڕۆی ئەڵتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیا (AfD) سەرکەوتنێکی مێژووی تۆمارکرد

 

پارتی راستڕۆی تووندڕۆی ئەڵتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیا (AfD) سەرکەوتنێکی بێوێنەی لە هەڵبژاردنی هەرێمیی مێکلنبێرگ فۆرپۆمەرن لە باکووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەدا تۆمارکرد و پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، لە بەرامبەردا پارتی سەر بە راوێژکاری فیدراڵ تووشی شکستێکی مێژوویی بوو.

بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، پارتی AfD بە مسۆگەرکردنی زیاتر لە 38.3%ـی دەنگەکان پێشەنگی گرتووە، هاوکات پارتی سۆسیال دیموکرات (SPD) بە سەرۆکایەتیی مانوێلا شڤێسیگ، سەرۆکوەزیرانی ئێستای هەرێمەکە، توانی نزیکەی 35%ـی دەنگەکان بەدەستبهێنێت و لە پلەی دووەمدا جێگیر بێت، گەورەترین شۆکی هەڵبژاردنەکەش بۆ پارتی کریستیان دیموکرات (CDU) بە سەرۆکایەتیی فرێدریش مێرتس، راوێژکاری ئەڵمانیا بوو، کاتێک دەنگەکانی بۆ کەمتر لە 4.9% داڕما و بەهۆی نەپەڕینەوەی بەربەستی یاسایی، سەرجەم کورسییەکانی لە پەرلەمانی ئەو هەرێمە لەدەستدا.

لە کاردانەوەی سەرکەوتنەکەدا، ئەلیس ڤیدێڵ و تینۆ خرۆپالا، هاوسەرۆکانی پارتی AfD جەختیان لەوە کردەوە کە پارتەکەیان بووەتە هێزی یەکەم و جێگرەوەی راستەقینەی پارتی کریستیان دیموکرات، بۆیە مافی تەواوەتییان بۆ گرتنەدەستی دەسەڵات هەیە، هاوکات لایف ئێریک هۆڵم، بەربژێری سەرەکیی راستڕۆکان بۆ سەرۆکایەتیی هەرێمەکە ئامادەیی بۆ دانوستان لەگەڵ لایەنەکان نیشاندا، بەڵام دانی بەوەشدا نا کە پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت کارێکی یەکجار قورس دەبێت.

سەرەڕای پێشەنگبوونیان، چاوەڕوان ناکرێت راستڕۆکان دەسەڵات بگرنە دەست، چونکە سەرجەم لایەنە سەرەکییەکان پابەندن بە سیاسەتی ناسراو بە دیواری ئاگرین کە هەر جۆرە هاوپەیمانێتییەک لەگەڵ ئەوان رەتدەکاتەوە، لە بەرامبەردا پێدەچێت سۆسیال دیموکراتەکان لە رێگەی هاوپەیمانی لەگەڵ سەوزەکان و پارتی چەپدا مانوێلا شڤێسیگ لە پۆستەکەیدا بهێڵنەوە.

چاودێران و سەرکردەکانی AfD ئەم سەرکەوتنە گەورەیە بۆ ناڕەزایەتیی دەنگدەران لە شکستەکانی مێرتس لە چاکسازی و بەڕێوەبردنی دۆسیەی کۆچبەری دەگەڕێننەوە، بەتایبەت کە پارتە راستڕۆکە لە بانگەشەکانیدا بەڵێنی دامەزراندنی ناوەندێکی گەورەی دابوو بۆ دیپۆرتکردنەوەی خێرای پەناخوازە رەتکراوەکان.

___

هەولێر : ڕیفراندۆمی سەربەخۆی لە ڕوانگەی میدیا جیهانییەکان

Harmn

نرخی یەک بەمیل نەوت بۆ 127دۆلاردابەزی،ڕوسیا هەرەشەی بڕینی گازی سروشتی لە ئەوروپا دەکات

Harmn

یەکێتی ئەوروپا :گفتوگۆکانی دۆسیەی ئەتۆمی پێویستیان بەڕیاری سیاسیە

Harmn