KDC

قوتابخانەی کوردی لوکسمبۆرگ بانگهێشتی خێزانە کوردەکان دەکات بۆ دەستپێکردنی ساڵی خوێندنی کوردی

بە بۆنەی دەستپێکردنی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦–٢٠٢٧،قوتابخانەی کوردی لە لوکسمبۆرگ بۆ منداڵانی کورد دەکرێتەوە، هاوکات داواش دەکەن لە رۆژی کردنەوەیدا سەرجەم باوکان و دایکانی منداڵەکان بەشداربن لە پێشوازیی قوتابییەکان.

 

یەکەم رۆژی کردنەوەی قوتابخانەکە لە ڕۆژی شەممە، ٢٦ی ئەیلووای ٢٠٢٦، دەبێت ئامانج لێی ئەوەیە، کە خێزانە کوردەکان بەشداری لە یەکەم ڕۆژی ساڵی خوێندن بکەن و خۆشیی ئەو ڕۆژە تایبەتە لەگەڵ قوتابخانە و قوتابییەکان هاوبەش بکەن.

قوتابخانەی کوردی لە لوکسمبۆرگ، جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئامادەبوون و بەشداریی خێزانەکان دەبێتە هۆی زیاترکردنی هێز و پشتیوانی بۆ بەردەوامبوونی کار و خزمەتکردن بە زمانی کوردی و منداڵە کوردەکان لە لوکسمبۆرگ.

لە هەمان کاتدا، قوتابخانەکە ئاماژەی بە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندیی منداڵە کوردەکان بە زمان، کەلتوور و ناسنامەی کوردی کردووە و بەشداریی خێزانەکان بە بەشێک لە پشتگیریی ئەم ئامانجە دەزانێت.

جێی باسە، کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی،لەمیانەی هەوڵەکانی بۆ پاراستن و گەشەپێدانی زمانی دایک لە دیاسپۆرا، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پرۆسەی فێرکردنی زمانی کورد لە رێگەی ناوەندی فەرمیی، هەروەها لە ڕێی ئۆنلاینیشەوە لە سەرانسەری جیهان بەڕێوە دەبرێن.

___

ئیسرائیل گەشتە ئاسمانیەکانی بەرووی گەشتیاران دەکاتەوە و دەرزی ژەمە چوارەم دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکاردێنێت

Harmn

هێرش دەکرێتە سەر فڕۆکەخانەی کابووڵ، ئەڵمانیا و ئەمەریکا وەڵام دەدەنەوە

KDC

430 کۆچبەری سەر سنووری نێوان بێلاڕووس و پۆڵەندا بە فڕۆکەیەک دەگەڕێنەوە عێراق و هەرێمی کوردستان

KDC