بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی، ڕابەری نیشتمانی و سیمبولی خۆڕاگریی گەلی کوردستان
ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
ڕێزدار قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان
پێشمەرگە قارەمان و نەبەزەکانی کوردستان
کەسسوکاری سەربەرزی شەهیدان و جەماوەری تێکۆشەری کوردستان
بەوپەڕی دڵخۆشییەوە، بە ناوی خۆم و سەرجەم کوردستانییانی دیاسپۆرا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابتان و تەواوی خەڵکی کوردستان دەکەم، بەبۆنەی ئەم هەنگاوە مێژووییە مەزنە کە ئەمڕۆ بە یەکخستنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و کۆتاییهێنان بە دابەشبوونی ساڵانێکی درێژ، دەستی پێکرد.
سەرۆک و پێشمەرگەی کوردستان جەنابی سەرۆک بارزانی…
هەمووان شایەدی ئەوەین، کە ئەم ڕۆژە مەزنە و گەیشتن بەم ئامانجە باڵایە، بەرهەمی ڕوانینی قووڵ و هەوڵەکانی جەنابتان و ئەو بناغە پتەوەیە کە ساڵانێکە لەپێناو بەنیشتمانیکردنی هێزی پێشمەرگە و چاکسازیی ڕیشەیی لە دامەزراوەی سەربازیی کوردستاندا داتانڕشتووە.
لەم ڕۆژە مێژووییەدا، پیرۆزبایی ئاراستەی تەواوی فەرماندە و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان دەکەین، پێشمەرگە مێژوویەکی زیندووی پڕ لە داستان، بەخشندەیی و گیانفیداکردنە، بۆیە شایستەی ئەوە بوون کە ئەمڕۆ لەژێر یەک چەتری نیشتمانی یەکبخرێن.
ئێمە لە دیاسپۆرا بەوپەڕی ڕێز و شانازییەوە دەڕوانینە ئەم یەکگرتنە مێژووییە،ئەم هەنگاوە مەزنە پێگەی دیپلۆماسی و نێودەوڵەتیی کوردستان زۆر بەهێزتر دەکات، کوردستانییانی دیاسپۆراش وەک هەمیشە پشتیوانێکی پتەو و دەنگێکی دلێری ئەم دەستکەوتە نیشتمانییە دەبن، چونکە ئامانجی ئێمە کە لە تێڕوانینی جەنابی سەرۆک بارزانییەوە سەرچاوەی گرتووە یەکێتی و یەکریزی کوردستانییانە.
سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کە گیانی خۆیان بەخشی تا ئەمڕۆ بەرهەمی یەکڕیزی و یەکگرتوویی بچنینەوە.
سڵاو لە پێشمەرگە قارەمانەکان، پارێزەرانی ڕاستەقینەی کەرامەت و خاکی نیشتمان.
شفا بارزانی
سەرپەرشتیاری گشتیی رەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی
21ـی ئەیلوولی 2026

