KDC

گەنجێکی کورد لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ئەڵمانیا زۆرینەی ڕەهای دەنگەکانی پارتی سەوزی بەدەستهێنا

نۆژدار سەعید، گەنجێکی کوردی خەڵکی کۆمەڵگەی شاریای سەر بە پارێزگای دهۆک، لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ویلایەتی ساکسۆنیای خواروو لە ئەڵمانیا سەرکەوتنێکی گەورەی سیاسیی بەدەستهێنا، لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی ئاماژەی بەوە کرد، لە هەڵبژاردنەکاندا  توانیویەتی زیاتر لە نیوەی تەواوی دەنگەکانی لیستی پارتی سەوز لە بازنەکەی خۆیدا مسۆگەر بکات.

لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، نۆژدار سەعید عەبدۆ رایگەیاند: بۆ هەڵبژاردنی ناوچەی باشووری شاری ئۆڵدنبێرگ  لە ویلایەتی ساکسۆنیای خواروو  کە لە  13-09-2026 لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، وەک کاندیدی لیستی پارتی سەوز خۆی بەربژێر کردبوو، لە کێبڕکێی نێوان 10 کاندیدی پارتەکە لەو بازنەیەدا، توانی بە کۆکردنەوەی 1,784 دەنگ، بە جیاوازییەکی بەرچاو پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت.

نوژدار بە تەنیا توانیویەتی 51%ی کۆی گشتیی دەنگەکانی لیستی پارتی سەوز لەو بازنەیە بۆ خۆی مسۆگەر بکات، لە کاتێکدا سەرجەم 9 کاندیدەکەی دیکەی هەمان لیست پێکەوە 49%ی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە، ئەم ئەنجامە وەک دەستکەوتێکی بێوێنە و بەڵگەی متمانەی بەهێزی دەنگدەران بە تواناکانی ئەو گەنجە تەماشا دەکرێت.

نۆژدار سەعید عەبدۆ، لەدایکبووی ساڵی 1998ی کۆمەڵگەی شاریایە لە پارێزگای دهۆک، دەرچووی بەشی ئەندازیاریی تەلارسازی و نەخشەکێشانە لە زانکۆی ئۆڵدنبێرگ لە ئەڵمانیا و ماوەی چوار ساڵە بە شێوەیەکی چالاکانە لە ڕیزەکانی پارتی سەوزی ئەڵمانیادا کار دەکات.

___

ئەمەریکا وەڵامی هێرشی چەکدارەکانی سەر بە ئێران دەداتەوە

KDC

شاندێکی ناوەندی سوید سەردانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستانیان کرد

Harmn

بێکهام :یاری پاریس و ڕیاڵ مەدرید خەونێکە بۆ هەر هەوادارێک

Harmn