KDC

قوتابخانەی کوردی لە ئۆترێخت کرایەوە

قوتابخانەیەکی دیکەی فەرمی بۆ فێرکردنی زمانی دایک لە شاری ئۆترێختی هۆڵەندی بۆ منداڵانی کوردی نیشتەجێی ئەو شارە کرایەوە.

ڕۆژی شەممە، ٢٠ی ٩ی ٢٠٢٦، لە شاری ئۆترێختی وڵاتی هۆڵەندا، دووەم قوتابخانەی زمانی کوردی بە ناوی «قوتابخانەی ئۆترێخت» بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە قوتابییان و دایک و باوکانیان و سەرپەرشتیاران و مامۆستایان، بە فەرمی کرایەوە.

ئەم قوتابخانەیە لەژێر چەتری فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی زمانی کوردیی سەر بە کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانییە، کە دەستی بەکار کردووە، ئەوەش بە مەبەستی پەرەپێدان و پاراستنی زمانی دایک و دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ فێربوونی زمانی کوردی بۆ منداڵانی کورد لە هۆڵەندا.

لە یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی وانەکاندا، قوتابییەکان بەخۆشحاڵییەوە بەشدارییان کرد و فێربوونی زمانی دایکیان دەست پێ کرد.

دامەزراندنی ئەم قوتابخانەیە هەنگاوێکی دیکەیە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی نەوەی نوێی کورد لەگەڵ زمان و کەلتووری خۆیان.

جێی باسە، کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لەمیانەی هەوڵەکانی بۆ پەرەپێدانی زمانی دایک بۆ کوردانی دیاسپۆرا، بە هەماهەنگیی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی خوێندن و فێرکردنی زمانی دایکیان بۆ منداڵانی کوردی دانیشتووی وڵاتانی جیهان بە شێوەی قوتابخانەی فەرمی و ئۆنڵاین بۆ سەرجەم کوردانی جیهان کردۆتەوە، ئەوەش لەپێناو پاراستن و گەشەپێدانی زمانی پیرۆزی کوردیی بۆ منداڵانی ئەو خانەوادە کوردانەی نیشتەجێی دیاسپۆران.

___

بزانە دەوڵەتی یاسا پێی وایە ئەمجارە سەرۆککۆمار بۆ کێ دەبێ

KDC

زیاتر لە 700هەزار ئۆکرانی ڕوویان لە ئەڵمانیا کردووە

Harmn

بەهۆی گۆرانی کەش وهەوا تاساڵی 2100 داهاتی وڵاتانی کەم دەرامەت بۆ دوولە سەر سێ کەم دەکات

KDC