KDC

کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی ساڵیادی ڕیفراندۆمی سەربەخۆییی کوردستان پیرۆز دەکات

بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

کوردستانییانی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر لە تاراوگە و سەرانسەری جیهاندا..

لە ساڵیادی ڕیفراندۆمی مێژوویی و شکۆداری سەربەخۆییی کوردستاندا، پیرۆزباییەکی گەرم لە تەواوی گەلی کوردستان، بەتایبەت لە ڕەوەندی دڵسۆزی کوردستانی لە سەرانسەری جیهان دەکەین، ئەو ڕۆڵە دڵسۆزانەی کە هەمیشە پشتیوانێکی بەهێزی نیشتمانەکەیان بوون لە دیاسپۆرا.

بۆ ئێمە لە ڕەوەندی کوردستانی، ئەم یادە بەرجەستەکەری ئەو پەیامە پڕ لە حیکمەتەی سەرۆک بارزانییە کە دەفەرموێت: نیشتمان نەخشەیەک نییە لەسەر کاغەز بێت، بەڵکوو خوێنە و بە دەمارەکاندا دەگەڕێت.

ئێمەش دووپاتی دەکەینەوە کە سنوورە دەستکردەکان و دووریی جوگرافی هەرگیز ناتوانن نیشتمان لە ڕۆحی ڕۆڵەکانی ڕەوەند جیا بکەنەوە، کوردستان لە دەمار و هەستی هەموو کوردێکی دڵسۆزی تاراوگەدا لێدەدات.

لەم ڕۆژە پیرۆزەدا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان و ئەنفالکراوان دادەنەوێنین، بەڵێن دووپات دەکەینەوە کە ڕەوەندی کوردستانی، هەمیشە وەک قەڵایەکی پتەوی داکۆکیکار لە دەستکەوتە نیشتمانییەکان و پارێزەری ئەو ئیرادە پۆڵایینەی ڕیفراندۆم دەمێنێتەوە.

 

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

24ـی ئەیلوولی 2026

___

لەسەردیداری لۆزان ..سەرۆکی کۆنفدراسیۆن و بەرپرسی ناوەندی سوید بانگهێشتی بەرنامەیەکی ڕادیۆیی کران

Harmn

هۆڵەندا: ڤێستیڤاڵێکی گەورەی کولتوری کوردی و هۆڵەندیی سازدرا

Harmn

هونەری شێوەکاری کوردی یان شێوەکارانی کورد

KDC