KDC

لە 9یەمین ساڵیادی ڕیفراندۆمدا.. کۆنفیدراسیۆن پەیامێکی گەیاندە تەواوی پارتە سیاسییەکانی سوید

بەبۆنەی تێپەڕبوونی 9 ساڵ بەسەر ڕیفراندۆمی مێژوویی و سەربەخۆییی باشووری کوردستان، سەرۆک و شاندێکی باڵای کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەبەردەم پەرلەمانی سوید لە ستۆکهۆڵم کۆبوونەوە و پەیام و هەڵوێستی فەرمیی ڕەوەندی کوردستانیان گەیاندە نوێنەرانی سەرجەم پارتە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە.

ڕۆژی 25ی 9ی 2026، لە بەردەم تەلاری پەرلەمانی پادشایەتیی سوید لە شاری ستۆکهۆڵم، شاندێکی تایبەتی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە سەرۆکایەتیی ئیسماعیل کامل، سەرۆکی کۆنفیدراسیۆن و بە بەشداریی چەندین ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبردن و هەڵسوڕاوانی ڕەوەند، گردبوونەوەیەکی سیاسی و دیپلۆماسییان ڕێکخست.

لە میانەی ئەو چالاکییەدا، شاندەکە بەیاننامەیەکی فەرمیی کۆنفیدراسیۆنەکەیان ڕادەستی نوێنەر و فراکسیۆنی تەواوی پارتە سیاسییەکانی نێو پەرلەمانی سوید کرد، پەیامەکە جەختی لە زیندووڕاگرتنی ئیرادەی گەلی کوردستان بۆ گەیشتن بە مافە ڕەوا و دیموکراسییەکانی دەکردەوە و تیشکی خستە سەر پێویستیی پاڵپشتیکردنی پرسی نەتەوەییی کورد لە ناوەندە بڕیاربەدەستەکانی ئەوروپا و جیهاندا.

لە 25ی ئەیلولی ساڵی 2017، خەڵکی باشووری کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە پرۆسەیەکی دیموکراسیی مێژووییدا چوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان و بە ڕێژەی زیاتر لە 92 لەسەد دەنگیان بە بەڵێ بۆ سەربەخۆیی کوردستان دا، ساڵانە لە یادی ئەو ڕۆژەدا، ڕەوەندی کوردستانی لە وڵاتانی تاراوگە چالاکیی جۆراوجۆر لە بەردەم ناوەندە نێودەوڵەتییەکان، پەرلەمانەکان و ڕێکخراوە دیپلۆماسییەکان ئەنجام دەدەن تا پەیامی ڕەوای گەلەکەیان بە زیندوویی بهێڵنەوە.

___

ڕاپۆرت :بەڕێژەی لەسەدا 60موشەکەکانی ڕووسیا شکستیانهێناوە

Harmn

لەسەر پرسی ئاو، عێراق لەگەڵ ئێران و تورکیا گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن

KDC

دەزگای نهێنی سوید: موسڵمانە توندڕەوەکان ئارەزووی چوونە ئۆکرانیا دەکەن 

KDC