KDC

لە ساڵیادی ریفراندۆمدا.. پەیامێکی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی گەیەندرایە پەرلەمانی دۆسڵدۆرف

لە چوارچێوەی جووڵەیەکی دیپلۆماسیی بەرفراوانی ڕەوەندی کورد لە پایتەخت و شارە گەورەکانی جیهاندا، بەبۆنەی تێپەڕبوونی 9 ساڵ بەسەر ڕیفراندۆمی سەربەخۆییی هەرێمی کوردستاندا، شاندێکی کۆمەڵگەی کوردی لە ئەڵمانیا پەیامێکی فەرمیی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانیان گەیاندە پەرلەمانی شاری دۆسڵدۆرف و بە گەرمی پێشوازییان لێ کرا.


لە میانی ئەو سەردانەدا، شاندی ڕەوەندی کوردستانی لەلایەن بەرپرسانی پەرلەمانەوە پێشوازیی فەرمییان لێ کرا و بە وردی ڕەهەندە مێژوویی، مرۆیی و سیاسییەکانی پرۆسەی ڕیفراندۆم و گرنگیی ئەو یادەیان بۆ شیکردنەوە، هاوکات پەیامی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانیان ڕادەستی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرد، کە تێیدا هاتووە پرۆسەی دەنگدان لە 25ی 9ی 2017 گوزارشتێکی ئازاد و تەواو دیموکراسییانە بوو لە ئیرادەی ڕاستەقینەی گەلێکی ستەملێکراو بۆ گەیشتن بە مافی سەربەخۆیی.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا، ئاماژە بە قوربانیدان و ئازارە قووڵەکانی خەڵکی کوردستان لە وێستگە تاریکەکانی مێژوودا کراوە، لەوانەش شاڵاوەکانی ئەنفال، کیمیابارانی هەڵەبجە و جینۆسایدی بارزانییەکان، هاوشانی ئەمەش، ڕۆڵی مەزنی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان وەک قەڵغانێکی بەهێز لە تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعش و پاراستنی مرۆڤایەتی بەرز نرخێندراوە، لە پەیامەکەدا، شاندەکە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و پەرلەمانەکانی جیهان کرد ڕێز لە بڕیار و دەنگی ڕەوای خەڵکی کوردستان بگرن و پشتیوانی لە مافی چارەی خۆنووسینی ئەو گەلە بکەن.


لە 25ی ئەیلولی ساڵی 2017، گەلی کوردستان لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، لە ڕاپرسییەکی گشتیدا بەشدارییان کرد و زیاتر لە 92 لەسەدی بەشداربووان بە بەڵێ دەنگیان بۆ سەربەخۆیی دا، لە 9یەمین ساڵوەگەڕی ئەو پرۆسەیەدا، کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە چەندین وڵاتی ئەوروپی و ناوەندی نێودەوڵەتی، هەڵمەتێکی دیپلۆماسییان دەستپێکردووە تا بە شێوەیەکی فەرمی دەنگی گەلەکەیان بگەیەننە ناوەندە بڕیاربەدەستەکانی جیهان.

___

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پیرۆزبایی جەژنی سەری ساڵی ئێزدییەکان دەکات

Harmn

کارو چالاکیەکانی ساڵی 2022 ی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

KDC

رامسفڵێد له‌ ته‌مه‌نی 88 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.

KDC