KDC

پەرلەمانی بەلجیکا لەسەر پرۆژەی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران ئەم بڕیارەی دا

پەرلەمانی فیدراڵی بەلجیکا، دەنگدانی لەسەر پرۆژە یاسایەکی جێی مشتومڕی پەیوەندیدار بە «سەردانی ماڵان»ی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ هەفتەی داهاتوو دواخست.

پرۆژە یاساکە ڕێگە بە دەسەڵاتەکان دەدات، لە حاڵەتە دیاریکراوەکاندا و بە مۆڵەتی دادوەری لێکۆڵینەوە، بچنە ناو ماڵی ئەو پەنابەرانەی بە شێوەی نایاسایی لە بەلجیکا دەژین و پرۆسەی دەرکردنیان لە وڵاتدا دەستی پێ کردووە، بۆ دەستگیرکردنیان و جێبەجێکردنی بڕیاری دیپۆرت کردنەوەیان.

بەپێی گۆڕانکارییە پێشنیار کراوەکان، دەسەڵاتی چوونە ناو ماڵەکان بێسنوور نابێت، بەڵکوو پێویستی بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە هەیە.

هەروەها بۆ دووبارەکردنەوەی داواکاریی چوونە ناو هەمان ماڵ، دەبێت هۆکار یان زانیارییەکی نوێ لە دۆسییەکەیاندا هەبێت.

پرۆژەکە هەروەها بۆ ئەو حاڵەتانە ڕێوشوێنی تایبەت لەبەرچاو دەگرێت، کە کەم‌ تەمەن لەناو ماڵەکەدا هەبن.

 لەم بارودۆخانەدا دادوەری لێکۆڵینەوە دەتوانێت ڕێکارە تایبەتەکان دیاری بکات. هەروەها پێشبینی کراوە یاساکە دوای ١٨ مانگ لە جێبەجێکردنی هەڵبسەنگێنرێتەوە، ئەوەش بە سەرنجدان بەتایبەتی بە دۆخی پەنابەرە کەم‌ تەمەنەکان.

پرۆژەکە لە ماوەی ڕابردوودا بووەتە بابەتی مشتومڕی سیاسی و یاسایی. دژبەران دەڵێن، چوونە ناو ماڵی پەنابەران دەکرێت کاریگەری لەسەر مافە بنەڕەتییەکان هەبێت و گۆڕانکارییە پێشنیارکراوەکان بنەمای سەرەکیی پرۆژەکە ناگۆڕن.

لە بەرامبەردا، لایەنە پشتگیریکەرەکانی پرۆژەکە دەڵێن، گۆڕانکارییەکان گەرەنتیی زیاتر دابین دەکەن و بە بەشداریکردنی دادوەری لێکۆڵینەوە کۆنترۆڵی زیاتر بۆ ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی نادروستی دەسەڵات دابین دەکرێت.

لەناو زۆرینەی پەرلەمانیشدا ناکۆکی لەسەر پرۆژەکە دروست بووە و گرووپە کۆمەڵایەتییەکان و ڕێکخراوە دژبەرەکان بەردەوامن لە ناڕەزایەتی‌ دەربڕین.

کۆمیتەی ناوخۆی پەرلەمان، ڕۆژی چوارشەممە دەستی بە خوێندنەوەی دووەمی پرۆژەکە کرد، بەڵام بەهۆی کێشەی تۆڕی پەرلەمانەوە دانیشتنەکە کورت کرایەوە و بڕیار درا دەنگدان لەسەر پرۆژەکە ئەم هەفتەیە ئەنجام نەدرێت.

___

تورکیا:15کیلۆ ماددەی هۆشبەر لە ئۆتۆمبیلێکی گەورەی سەربازیدا دەستی بەسەرداگیرا

Harmn

هێزەکانی ڕوسیا کاروانێکی سەربازی ئۆکرانیا لەناودەبەن

Harmn

ئەڵمانیا: بەرپرسی ئۆفیسی ژنان بەشداری کۆبوونەوەی پەرلەمانی کرد

Harmn