ناوەندی نەرویج کۆبوونەوەیەکی ساز دا، وێڕای ئەنجامدانی چالاکی و خوانێکی کوردانە، دیپلۆمی رێزلێنانیان بەخشییە چەند کوردێکی دانیشتووی ئەو وڵاتە.

ڕۆژی شەممە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، ناوەندی رەوەندی کوردستانی-نەرویج، کۆبوونەوەیەکی کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیریی بەڕێوە برد، کە ئامانجی بەهێزکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و دروستکردنی پەیوەندییەکی هاوبەش بوو لەناو کۆمەڵگەی کوردی.

لە کۆبوونەوەکەدا، ژمارەیەکی بەرچاو لە خێزان، هاوڕێ و کەسانی چالاک لە وبارە جیاوازەکاندا بەشدارییان کرد و جگە لە خوانێکی هاوبەشی کوردی، چالاکی و بەشە دڵخۆشکەرەکانیشی لەخۆ گرتبوو، کە بوونە هۆی دروستکردنی کاتێکی خۆش و پڕ لە پەیوەندی و گفتوگۆ.

یەکێک لە بەشە گرنگەکانی بۆنەکە، ڕێزلێنان بوو لە کەسان و گرووپێک، کە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا بە پابەندی و بەشدارییە بەنرخەکانیان لە بوارە جیاوازەکاندا ڕۆڵێکی دیار و کاریگەرییان هەبووە.

لەو پێناوەدا، دیپلۆمی ڕێزلێنان بە ٧ کەس و یەک گرووپ بەخشرا؛ ئەوەش ەهۆی بەشداری و دەستکەوتەکانیان لە بوارەکانی زانستی کۆمپیوتەر و زیرەکی دەستکرد، وەرزش، دزایین، میدیا، هونەر، پەروەردە و بەشداریی کۆمەڵایەتی.
وەرگرانی دیپلۆمی ڕێزلێنانی ساڵی ٢٠٢٦ بریتی بوون لە:
* یونس حەمەد مەولود
* ئاگرین کەستەیی
* لانیا نەجمەدین
*زانست ئال
* ئیبراهیم ئۆسێ
* جوان بەدرخان
* نەجمان سندی
* پێشمەرگە شێران
لە کۆتاییدا، ناوەندی نەرویج سوپاس و پیرۆزبایی گەرمی خۆیان لە هەموو وەرگرانی دیپلۆمی ئەمساڵ کرد بۆ کار و بەشدارییە بەنرخەکانیان. هیواشیان خوایت ئەم هەنگاوانە ببنە هۆی زیاترکردنی بەشداری، داهێنان و خزمەتکردن بە کۆمەڵگەی کوردی لە نەرویج.

