KDC

سەركەوتنێکی دیكەی كۆنفیدراسیۆن لە ئەمریكا؛ ناشڤیل ٥٠ ساڵەی هاتنی كوردەكان بەرز دەنرخێنێت

بە هەوڵ و تێكۆشانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ناشڤیلی ئەمریکا، بە دوو ڕاگەیاندنی فەرمی، یادی پەنجا ساڵەی هاتنی کوردەکانیان بۆ شارکە بەرز نرخاند.

لە ٢٩ی سێپتەمبەری ٢٠٢٦، شارەوانی ناشڤیل بە ڕاگەیاندنێکی فەرمیی واژۆکراو لەلایەن سەرۆکی شارەوانی فرێدی ئۆکۆنێڵ، ڕێزی لە یادی پەنجا ساڵەی نیشتەجێبوونی کوردەکانی لە ناشڤیل گرت و جەختی لە قوربانیدانی نەوەی یەکەم و بەشداریی کوردەکان لە پێشکەوتنی شار و هەروەها پاراستنی زمان، کەلتوور و ناسنامەی کوردستانی کردەوە.

هەروەها، ئەنجوومەنی شاری ناشڤیل لە ٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦ بە ڕاگەیاندنێکی فەرمی، پەنجاهەمین ساڵیادی گەیشتنی کوردەکانی بۆ ئەمریکا و نیشتەجێبوونیان لە ناشڤیل بەرز نرخاند. لە ڕاگەیاندنەکەدا ڕێز لە خۆڕاگری و دەستکەوتەکانی خێزانە کوردەکان گیرا و جەخت لە پەیوەندیی دۆستانەی نێوان کوردستان و ئەمریکا و ڕۆڵی پێشمەرگە لە شەڕی دژ بە داعش کرایەوە.

لە ڕێوڕەسمی بۆنەکەدا، مستەر کورد بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بە نوێنەرایەتیی کۆنفیدراسیۆن بەشداری کرد و بە ناوی کۆنفیدراسیۆن سوپاسی بەرپرسانی شاری ناشڤیل، شارەوانی و ئەنجوومەنی شار و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ناشڤیلی کرد بۆ ئەو ڕێزلێنانە و پشتگیریی بەردەوامییان لە ڕەوەندی کوردستانی.

لە بەشێکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا، ئیپەک ئیسماعیل بە نوێنەرایەتیی ڕەوەندی کوردستانی و چەند ئەندامێکی ئەنجوومەنی شارەوانی بەشدارییان کرد. هەروەها نزار شێرانشی بەرپرسی ناوەند، هاوکات حیکمەت بامەڕنی، یەکێک بوو

لەو کەسانەی، کە لە ساڵی ١٩٧٦ گەیشتبوونە ئەمریکا، لە بۆنەکەدا قسەیان کرد.

ئەم بۆنەیە بە هەنگاوێکی گرنگ بۆ ناساندن و بەرزکردنەوەی ڕۆڵ و دەستکەوتەکانی کۆمەڵگەی کوردی لە ناشڤیل و بەردەوامبوونی پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و کەلتوورییەکان لەنێوان کوردەکان و کۆمەڵگەی ئەمریکایی هەژمار دەکرێت.

___

بەیاننامەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەبارەت بەو هێرشەی کرایە سەر بارەگای پارتی ئازادیی کوردستان

Harmn

فەرەنسا: فیدراسیۆن سیمینارێکیان ڕێکخست

Harmn

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە وێبنارێک لەسەر سەرچاوە و هزری توندڕەوی ساز دەکات

KDC