ئەنجوومەنی شاری ناشڤیل بە ڕاگەیاندنێکی فەرمی، پەنجاهەمین ساڵیادی گەیشتنی یەکەمین گرووپی خێزانە کوردەکان بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و نیشتەجێبوونیان لە ناشڤیل و شارەکانی دیکەی ئەمریکا بەرز نرخاند.
لە ڕاگەیاندنەکەدا هاتووە، کە یەکەمین گرووپی خێزانە کوردەکان لە ١ی مارسی ١٩٧٦ گەیشتنە ئەمریکا و بەشێکی نوێی ژیانیان دەست پێ کرد. ئەم خێزانانە مێژوو، کەلتوور، هیوا و ئاواتەکانیان لەگەڵ خۆیان هێنا و لە هەمان کاتدا بناغەی ژیانێکی نوێیان بۆ نەوەکانی داهاتوو دانا.
ئەنجوومەنی شار جەختی لەوە کردووەتەوە کە کۆمەڵگەی کوردی لە ماوەی پەنجا ساڵی ڕابردوودا، لەگەڵ بنیاتنانی ژیانی خۆیان لە ئەمریکا، بەردەوام بوون لە پاراستنی زمان، کەلتوور و نەریتەکانی خۆیان.
بەپێی ڕاگەیاندنەکە، ناشڤیل ماڵی زیاتر لە ٢٠ هەزار کوردە و کۆمەڵگەی کوردی بووەتە بەشێکی دانەبڕاو لە ژیانی کۆمەڵایەتی و کەلتووریی شارەکە؛ بە شێوەیەک کە نەریتە کوردییەکان و شێوازی ژیانی ئەمریکی لە تەنیشت یەکتر گەشەیان کردووە.
هەروەها ئەنجوومەنی شار ئاماژەی بە پەیوەندیی نێوان کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کردووە و جەختی لە هاوکاری، ڕێزگرتنی دوولایەنە و قوربانیدانی هاوبەش کردووەتەوە.
لە ڕاگەیاندنەکەدا ڕۆڵی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە شەڕی دژ بە داعش، لە تەنیشت هێزە ئەمریکی و هاوپەیمانەکان، بە نموونەیەک لە هاوکارییە مێژووییەکان باس کراوە.
ڕاگەیاندنەکە لە ٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦ واژۆ کراوە و تێیدا پەنجا ساڵ نیشتەجێبوون، خۆڕاگری و پێشکەوتنی کۆمەڵگەی کوردی لە ناشڤیل بەرز نرخێنراوە. هەروەها بەشداریی خێزانە کوردەکان لە گەشەکردن، هەمەچەشنی و ژیانی مەدەنیی هاوبەشی شارەکە بە فەرمی دان پێدا نراوە.
ڕاگەیاندنەکە لەلایەن ئەنجی ئی. هێندەرسۆن، جێگری شارەوان و سەرۆکی ئەنجوومەن، مایک کۆرتێسی و ئەندامانی دیکەی ئەنجوومەنی شارەوە واژۆ کراوە.
واژۆکەران:
ئەنجی ئی. هێندەرسۆن — جێگری شارەوان و سەرۆکی ئەنجوومەن
مایک کۆرتێسی
زولفات سوارا
ئێمیلی بێنێدیکت
تۆم درەفڵ
تاشا ئێلیس
دێلیشیا پۆرتەرفیلد
جۆی ستایلز
کلەی کاپ
ئەنتوانێت لی
بۆب ناش
ڕەس برادفۆرد
جەیکۆب کوپین
سان


