خانمە نووسەرێکی کوردی خاوەن ڕەگەزنامەی ئەڵمانی، خەڵاتی کتێبی ساڵی ٢٠٢٦ی وڵاتەکەی بە ڕۆمانی «Die Lücken» (بۆشاییەکان) بە دەست هێنا.
بازیار ساڵی ١٩٨٨ لە هێرمێسکایل لە ئەڵمانیا لە دایک بووە و دایک و باوکی لە پارێزگای ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە کۆچیان کردووە. ئەو خوێندنی نووسینی ئەدەبی لە زانکۆی هیلدەسهایم تەواو کردووە.
«Die Lücken» مێژووی ٩٠ ساڵی کۆمەڵگەیەکی خەیاڵی لە زێدی نووسەرەکە، هێرمێسکایل، دەگێڕێتەوە و بەتایبەتی دەچێتە ناو ڕابردووی نازییەکان و سەرنجدان بەوەی چۆن یادەوەرییەکانی ڕاگواستن و کوشتنی دانیشتووانی جوو لە کۆمەڵگەکە شاراوە ماونەتەوە.
بازیار پێشتر بە ڕۆمانەکانی «Nachts ist es leise in Teheran» و «Drei Kameradinnen» ناسراوە و چەندان خەڵاتی ئەدەبیی بە دەست هێناوە.

