KDC

12 کۆچبەر لە دەریای ئیجە خنکان

لە کارەساتێکی نوێی کۆچبەراندا لەسەر سنوورە ئاوییەکانی ئەورووپادا، لانیکەم 12 کۆچبەر لە دوو رووداوی جیاوازدا لە دەریای ئیجە خنکان، کە بەشێکیان دوای ئەوە بووە بەلەمەکەیان بەر کەشتییەکی هێزە ئەمنییەکانی یۆنان کەوتووە.

بەپێی زانیارییەکانی دەسەڵاتدارانی پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان، لە رووداوی یەکەمدا لە نزیک دوورگەی لێسبۆس، بەلەمێکی کۆچبەران لەگەڵ کەشتییەکی پۆلیسی دەریایی پێکیان داداوە، لە ئەنجامی ئەو رووداوەدا شەش کەس گیانیان لەدەستداوە کە چواریان ژن بوون و یەکێکیشیان منداڵێکی ساوا بووە و تەرمەکانیان لە ئاو دەرهێنراوە.

لە هەمان دەریادا و لە نزیک دوورگەی سامۆس، رووداوێکی دیکەی ژێرئاوکەوتن تۆمارکراوە، پاسەوانی کەناراوەکان پشتڕاستی کردەوە کە بەلەمێکی بچووکی دیکەی گواستنەوەی پەنابەران لەو ناوچەیە نوقم بووە و لەوێش تەرمی شەش کۆچبەری دیکە دۆزراونەتەوە.

دوورگەکانی رۆژهەڵاتی یۆنان، بەتایبەت لێسبۆس و سامۆس کە تەنیا چەند کیلۆمەترێک لە کەناراوەکانی تورکیاوە دوورن، ساڵانێکی درێژە رێڕەوی سەرەکیی گەیشتنی کۆچبەرانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقان بەرەو یەکێتیی ئەورووپا، سەرەڕای توندکردنەوەی رێوشوێنە ئەمنییەکان و زیادکردنی گەشتە چاودێرییەکانی ئەورووپا لە دەریای ئیجە، قاچاخچییەکان هێشتا پەنابەران بە بەلەمی لاستیکی و نەگونجاو بە شەپۆلە مەترسیدارەکاندا دەپەڕێننەوە، ئەمەش وایکردووە ئەو رێڕەوە ئاوییە بەردەوام شایەتی رووداوی خوێناوی و گیانلەدەستدانی هەزاران ژن و منداڵ و گەنج بێت.

 

___

پەیامی کۆنفدراسیۆن بەبۆنەی تێپەڕێنی 9 ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی شنگال

Harmn

دوای نوقمبوونی بەلەمێک 17 کۆچبەر گیان لەدەست دەدات

KDC

کۆنفیدراسیۆن خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە بەڕێوەبەری کوردستان کرۆنیکڵ

Harmn