KDC

بزانە لە ماوەی ١١ ساڵدا چەند هەزار کۆچبەر گیانیان لەدەست داوە

رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ دەڵێ، لە ماوەی ١١ ساڵدا زیاتر لە ٤٤ هەزار منداڵی کۆچبەر لە سنوورەکانی بێلاڕووس و یەکێتیی ئەورووپا گیانیان لەدەست داوە، هاوکات ئەوانەشی گەیشتوونەتە ئەورووپا توندوتیژی جەستەییان بەرانبەر کراوە.

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ ڕایگەیاند، کە لە ساڵانی ٢٠١٤ تا ٢٠٢٥، لانیکەم ٤٤١٤ منداڵ لە ڕێگەی کۆچی نایاساییدا مردوون یان ون بوون. ڕێژەی منداڵان لە قوربانییەکانی سنووری بێلاڕووس و یەکێتیی ئەورووپا ٢٨٪ بووە. بەڵام ئەم ئامارانە تەنها کەمترین خەمڵاندنن، چونکە زۆربەی قوربانییەکان ناسنامە و تەمەنیان دیاری نەکراون.

لە ساڵی ٢٠٢٥دا، نزیکەی ٣١ هەزار منداڵ گەیشتوونەتە ئەورووپا، کە نزیکەی ٢٠ هەزاریان بەبێ هاوەڵی دایک و باوک یان سەرپەرشتیاری یاسایی بوون. هەروەها، نزیکەی نیوەی ئەو گەنجانەی لەلایەن ڕێکخراوەکەوە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە، ڕایانگەیاندووە تووشی توندوتیژیی جەستەیی بوون.

___

فینسیۆس گەوهەرێک بۆ داهاتوو

Harmn

ئەڵمانیا پرۆسەی دیپۆرتکردنەوە خێراتر دەکات

Karzan

ئەڵمانیا .. پۆلیس لە پشکنینەکانی بەردەوامە ، وەک بەشێکی لێکۆڵینەوەکان لە هێرشەکەی ڤییەنا

KDC