KDC

چارەنووسی هاووڵاتییەکی کورد نادیارە

دوای زیاتر لە 35 رۆژ لە دەستگیرکردنی، هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسی دیار نییە.

بە گوێرەی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەڕای تێپەڕینی زیاتر لە 35 رۆژ لە دەستگیرکردنی چیا ئاقابەیگ پووری، خەڵکی گوندی رەحیم خانی سەر بە شاری بۆکان، هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسی دیار نییە.

یەکێ لە نزیکانی بنەماڵەی ئاقابەیگ پوور رایگەیاندووە، چیا ئاقابەیگ پوور دوای دەستگیرکران بردنی بۆ گرتووخانەی ئیتڵاعاتی سوپای ئورمییە، تا ئێستا هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ بنەماڵەکەی نەبووە.

چیا ئاقابەیگ پوور تەمەن 28 ساڵ، خێزاندارە و باوکی دوو منداڵە.

___

ڕووسیا دانوستانەکانی ڤێنا لە قۆناغی کۆتاییدایە ، و ئێران هێڵی سوور دادەنێت

Harmn

ڕوسیا ئیسرائیلییەکان تاوانبار دەکات و شاندێکی بزوتنەوەی حەماس سەردانی مۆسکۆ دەکات

Harmn

ڕەوەندی کوردستانی پرۆژەیەک پێشکەشی پارێزگاری شاری ڤۆلفسبورگ دەکەن

Harmn