KDC

شفا بارزانی پیرۆزبایی 11 ساڵەی دامەزراندن لە کوردستان24 دەکات

شفا بارزانی، سەرپەرشتیاری گشتی رەوەندی کوردستانی، بەبۆنەی 11 ساڵەی دامەزراندنی، پیرۆزبایی لە دامەزراوەی کوردستان دەکات و ئاماژە بەوە دەکات، کوردستان24 ڕۆڵی هەبووە لە گەیاندنی دەنگی پێشمەرگە و بەرگریی لە خاک و شکۆی نیشتمان.

دەقی پەیامەکە:

بە بۆنەی یازدەیەمین ساڵیادی دامەزراندنی کوردستان 24، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێوەبەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی، پەیامنێران و هەموو ستافە تێکۆشەرەکانتان دەکەم.

پێزانینمان بۆ ڕۆڵی نیشتمانیی کوردستان 24 لە گەیاندنی دەنگی پێشمەرگە، بەرگری لە خاک و شکۆی کوردستان، پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی، داکۆکیکردن لە مافە ڕەواکانی گەلەکەمان و هاوکاریی بەردەوامیی چالاکییەکانی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دەردەبڕین.

هیواداری سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوامیتانین.

شفا بارزانی

سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی

31/10/2026

___

دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا :تورکیا تاوانبارترین وڵاتە ،کە واژووی پەیماننامەی مافی مرۆڤی کردووە

Harmn

کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی ئۆکرانیاوە کۆدەبێتەوە

Harmn

بە هۆی بەفرێکی زۆرەوە رێگای چەندین گوندی کوردستان داخراون

KDC